پرسیار: ئایا دینداری کردن پێویستی بەوە هەیە ئافرت پیاوێکی بەدینی لەگەڵ بێت، کە نەسیحەتی دەکەی دەڵێ بۆچی نابی بەعابا، دەڵێ پیاوەکەم بەدین نیە بەتەنها دینداری ناکرێ؟
وەڵام: بەڵێی دینداری کردن پێویستی بەوە هەیە کەسێکی باشت لەگەڵ بێت، نەک تەنها ژن و پیاو بەڵکو پیاو پێویستی بەوە هەیە لەگەڵ کۆمەلە پیاوانێکی باش هەلس و کەوت و هاوڕێیەتی بکات، چونکە ئەگەر موسڵمان بە تەنیا بێت شەیتان هەلی دەخەلەتێنێت و ساردی دەکاتەوە لە ڕێگای ڕاست و هیدایەت، ئافرەتەکانیش پێویستیان بەوە هەیە لەگەڵ ئافرەتی باش بن.
هیچ شتێک بە قەد پیاوی باش بۆ ئافرەت چاک نییە، چونکە مامەڵەی لەگەڵ باش دەبێت و ئامۆژگاری دەکات و هانی دەدات و دەیپارێزێت، چونکە ئافرەت لاوازترە لە پیاو ئەگەر کەسی لەگەڵ نەبێت ئەگەری لادان و هەلخەلەتانی زیاترە لە پیاو.
زانایان دەلێن حیجاب یەکێکە لە گرینگترین شیعارە دیارەکانی ئیسلام کە ئافرەتی موسلمان پێی بناسرێتەوە و جیابکرێتەوە لە ئافرەتانی تر، حیجاب واجبە لەسەر ئافرەت دەبێت بیکات ئەگەر هاوسەرەکەشی قەدەغەی بکات.
بیانوو هێنانەوە بەوە بەتەنیا دینداری ناکرێت لەبەر ئەوە پیاوەکەم دیندار نییە بیانوویەکی پووچە، چونکە هەر کەسێک بەرپرسە لە نەفسی خۆی، دەبێت واجبەکان ئەنجام بدەیت ئەگەر پیاوەکەش ببێتە ڕێگر لە ئەنجام دانی.