پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ، تَخْشَى الفَقْرَ، وَتَأْمُلُ البَقَاءَ)؟
وەڵام: عن أَبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ الصَّدَقَةِ أَعْظَمُ أَجْرًا؟ قَالَ: (أَنْ تَصَدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ تَخْشَى الْفَقْرَ وَتَأْمُلُ الْغِنَى وَلا تُمْهِلُ حَتَّى إِذَا بَلَغَتْ الْحُلْقُومَ قُلْتَ لِفُلانٍ كَذَا وَلِفُلانٍ كَذَا وَقَدْ كَانَ لِفُلانٍ" البخاري (1330 ) مسلم (1713 )
لە ئەبو هڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم گوتی: ئەی نێردراوی خوا چ خێرێک پاداشتی گەورەترە؟ فەرمووی: (ئەو خێرە کە تۆ لەش ساغ بیت و بەخیل بیت، و لە هەژاری بترسیت و ئومێدی دەولەمەندی هەبێت و حەز بکات دەولەمەند بێت، پشت گوێی مەخە هەتا ڕوح دەگاتە گەروو بڵێیت: بۆ فلان ئەوەندە مالە بۆ فلان ئەوەندە مالە).
سوودەکانی فەرموودەکە:
- سووری هاوەڵان لەسەر پرسیار کردن و فێربوون و کردەوە پێکردن.
- فەزلی خێرکردن کاتی لەش ساغی و بەخیلی، چونکە کاتی لەش ساغی گرانە لەسەر مرۆڤ مال ببەخشێت، چونک
- خۆپاراستن لە ئومێد و ئاواتەکانی دونیا وا لە مرۆڤ دەکات مال نەبەخشێت.
- کردەوە چاکەکان چەند گران بن پاداشتی گەورەترە.
- مرۆڤ دەبێت دەست پێشخەری بکات لە خێرکردن پێش مردن.
- خێرکردن کاتی لەش ساغی گەورەترە لە نزیک بوونەوە لە مەردن و وەسیەت کردن.
لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر پیاو لە ژیانیدا کاتی لەش ساغی دەرهەمێک ببەخشێت خێرترە لەوەی کاتی نزیک بوونەوە لە مردن سەد درهەم ببەخشێت). رواە أبو داود وابن حبان.