سەردێری پرسیار:دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر سوجدەی قورئان خوێندنەوە؟

بەرواری دانان :2021-05-19 کۆدی پرسیار:2405

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر سوجدەی قورئان خوێندنەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە سوجدەی قورئان خوێندنەوە دەڵێن:

١-سوجدەی قورئان خوێندنەوە لە چەند شوێنێکی تایبەتی قورئان دەبردرێت کە هێماکەی دیارە لەسەر قورئان، هۆکارەکەی خوێندنەوەی قورئانە یان گوێ لە قورئان گرتنە.

٢- زۆربەی زانایان دەلێن سوجدەی قورئان خوێندنەوە سونەتە نەک واجبە، ھەر کەسێک تەرک بکات جا چ لە ناو نوێژ بێت یان دەرەوەی نوێژ یان تاوانبار نابێت، بەڵام ئەگەر ئیمام لەناو نوێژ سوجدەی قورئان خوێندنەوەی برد واجبە لەسە رنوێژ خوێن شوێن ئیمام بکەوێت.

٣- وتەی ڕاست سوجدەی قورئان خوێندنەوە وەک نوێژ نییە و هەمان مەرجی نوێژ بۆ سوجدەی قورئان خوێندنەوە مەرج نیین ئەگەر لە دەرەوەی نوێژ خوێندرا، نموونە: دەست نوێژ و ڕوو لە قیبلە کردن مەرج نیین بۆ سوجدەی شوکر.

٤-سوجدەی قورئان خوێندنەوەی یەک سوجدەیە هیچ تەحیات و سەلام دانەوەی لەگەڵ نییە.

٥- هەمان ئەو زیکرانە دەخوێنی کە لە سوجدەی نوێژ دەخوێندرێت، و فەرموودە هاتووە زیکری تریشی خوێندووە.

عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە سوجدەی قورئان لە شەودا دەیگوت: (سجد وجهي للذی خلقه و شق سمعه وبصره بحوله و قوته). اخرجە ابو داود (۱٤۱٤)، والترمذی (٥٨۰).

٦- سوجدەی قورئان خوێندنەوە لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژ دەبردرێت، ئەگەر لەناو نوێژ قورئان خوێندرا سونەتە سوجدە ببەیت ئەگەر ئایەتی سوجدەت خوێندەوە، ئەگەر لە دەرەوەی نوێژیش خوێندتەوە سونەتە سوجدە ببەیت.

٧-دروستە ئافرەت سوجدە ببات بێ حیجاب (واتە: بێ لەچکە یان سەرپۆش)، چونکە وەک زیکر حساب دەکرێت نەک نوێژ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام