سەردێری پرسیار:پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی پێیان خۆشە موسڵمان دەکوژرێن لە فەلەستین بەدەست جولەکەکانەوە؟

بەرواری دانان :2021-05-21 کۆدی پرسیار:2407

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی پێیان خۆشە موسڵمان دەکوژرێن لە فەلەستین بەدەست جولەکەکانەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن کوشتنی ئاژەڵ یان کافر بە ناحەق لە تاوانە گەورەکانە، ئەی دەبێت تاوانی کوشتنی موسڵمان بە ناحەق چۆن بێت؟!.

خوای گەورە بەندەی خۆی سزا دەدات لەبەر سجن کردن یان کوشتنی ئاژەڵ، و بەندەی خۆی دەباتە بەهەشت و لێی خۆش دەبێت لەبەر ڕزگار کردنی ژیانی بە ئاو پێدانی یان ڕزگار کردنی ژیانی ئاژەڵ بەر هۆکاری تر، ئەی مرۆڤ کە خوای گەورە ڕێزی لێ ناوە؟!

هەر موسڵمانێک کافرێک بکوژێت بە ناحەق بۆنی بەهەشت ناکات، ئەی ئەگەر موسڵمان بکوژرێت دەبێت حاڵی بکوژ چۆن بێت کە ڕێز و حوڕمەتی موسڵمان لەگەڵ کافر بەراورد ناکرێت؟!

هەر کەسێک خۆی بە موسڵمان دابنێت و حەز بکات یان پێی خۆش بێت جولەکە موسڵمان بکوژێت و زاڵ بێت بەسەریان ئەوە دووڕووە و کافرە لە چینی ژێرەوەی دۆزەخ دایە، دڵ خۆش بوون بە لاواز بوونی ئیسلام و پێ ناخۆش بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام و پشتگیری کردنی کافرەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر موسلمانان لە نیفاقی گەورەیە و خاوەنەکەی کافر دەبێت.

موسڵمان دەبێت ئاگادار بێت دەمارگیری قەومی کوێری نەکات ئیسلام و برایەتی موسڵمانان لەبیر بکات و نەیبینێت.

پەیاممان ئەوەیە تەوبەیەکی پاک بکەن و سەر لەنوێ شایەتوومان بێننەوە، چونکە ئەمانە یان لە ئیسلام دەرچوون یان ئەسلەن نەهاتوونە ناو ئیسلام.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام