سەردێری پرسیار: پرسیار: بۆچی ئافرەت لەگەڵ سەگ و گوێ درێژ باسکراوە بۆ نوێژ بەتاڵ کردن ئەگەر بە پێش نوێژدا بڕوات؟

بەرواری دانان: 2021-05-26 کۆدی پرسیار: 2409

پرسیار:

پرسیار: بۆچی ئافرەت لەگەڵ سەگ و گوێ درێژ باسکراوە بۆ نوێژ بەتاڵ کردن ئەگەر بە پێش نوێژدا بڕوات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن باسکردنی ئافرەت لەگەڵ ئەم دوو ئاژەڵە مانای ئەوە نییە ئەوان ڕێز و پلە و پایەیان وەک ئاژەڵ وایە، ڕاستە عائیشە دەڵێت ئایا ئێمەتان چوواند بە گوێ درێژ و سەگ، بەڵام ئەمە قسەی عائیشەیە و ئیجتهادی خۆیەتی.

حیکمەت لە برینی نوێژ بەم شتانە ئەمانەن:

ئافرەت: جێگای فیتنەیە و دڵ سەرقاڵ دەکات، ئەمەش نەفی ئەو شوێنە و مەقامە دەکات، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح هاتووە مسلم (١٤٠٣) من حدیث جابر بن عبداللە؛ أن النبي صلی اللە علیە وسلم قال: "إن المرأة إذا أقبلت، أقبلت في صورة شیطان، فإذا رأی أحدکم إمرأة، فأعجبتە فلیأت أهلە، إن معها مثل الذي معها".

سەگی ڕەش: فەرموودە بەڕوونی باسیکردووە شەیتانە، و دەحەپێ و کاریگەری لەسەر نوێژ خوێن دەبێت.

گوێ درێژ: فەرموودە هاتووە کاتێک دەزڕێت شەیتان دەبینێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر نوێژ خوێن هەیە. ئەگەر وردبیتەوە هەرسێکیان پەیوەندیان بە شەیتانەوە، شەیتانیش کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە. موسڵمان دەبێت دڵی پاک بێت و بە پاکی شت بخوێنێتەوە و گومانی باش بە قورئان و سونەت و شەرعی خوا ببات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام