سەردێری پرسیار:حوکمی دەست بەرز کردنەوە بۆ دوعا و چۆنیەتیەکەی؟

بەرواری دانان :2021-06-01 کۆدی پرسیار:2411

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەست بەرز کردنەوە بۆ دوعا و چۆنیەتیەکەی؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە دەست بەرز بکرێتەوە کاتی دوعا کردن، و سونەتە هەردوو دەستەکان هەتا سینگ بەرز بکرێتەوە و پێکەوە بنووسێنیت یان هەتا شان یان کاتی موبالغە کردن زیاتر لە هەردوو شانەکان، و ناوەوەی دەستەکان ڕووی لە ئاسمان بێت.

پێغەمبەر صلی اللە علیە والسلام دەفەرمووێت: (إِذَا سَأَلْتُمُ اللَّهَ فَاسْأَلُوهُ بِبُطُونِ أَكُفِّكُمْ، وَلَا تَسْأَلُوهُ بِظُهُورِهَا). رواە أبو داود (١٤٨٦). واتە: (ئەگەر داواتان لەخوای گەورە کرد بە ناوەوەی دەستەکان داوا بکەن، بە دەرەوە و پشتی دەستەکان داوامەکەن).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام