پرسیار: حوکمی دەرچوونی ئافرەتی لە کاتی عیدەی تەلاق؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەلاق دوو حالەتە:
یەکەم: تەلاقی ڕەجعی، دروستە لەم حالەتە دەربچێت بەڵام بە مەرجێک پیاوەکەی ئیزنی بدات، چونکە لە تەلاقی ڕەجعی ئافرەت خێزانی پیاوەکەیەتی و دەبێت ئیزنی پیاوەکەی وەربگرێت.
-عن ابن عمر أنه كان يقول: (إذا طلق الرجل امرأته تطليقة أو تطليقتين لم تخرج من بيتها إلا بإذنه). رواه ابن أبي شيبة في "مصنفه " (4/142).
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەیفەرموو: (ئەگەر پیاو خێزانەکەی خۆی تەلاق دا یان تەلاق یان دوو نابێت دەربچێت لە مالەکەی مەگەر بە ئیزنی پیاوەکەی).
دووەم: تەلاقی بائن، واتە سێ تەلاقی دابێت، یان ئافرەت داوای جیابوونەوەی کردبێت (خلع)، یان نیکاح فەسخ کرابێت، لەم حالەتە دروستە ئافرەت دەربچێت بێ ئیزنی پیاوی، چونکە لێک جیابوونەتەوە.
-عن ابن عمر رضي الله عنه أنه كان يقول: (إذا طلقت المرأة ألبتة، فإنها تأتي المسجد والحق هو لها، ولا تبيت إلا ببيتها حتى تنقضي عدتها). من "المدونة" (2/42).
کەواتە وتەی ڕاست ئەوەیە ئافرەتی تەلاق دراو تەلاقی ڕەجعی وەک ئافرەتێک نییە پیاوەکەی مردبێت.