پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدرێت لەسەر ئەم فەرموودەیە: عن ابن المسيب عن أبيه قال: لما حضرت أبا طالب الوفاة جاءه رسول الله صلی اللە علیە وسلم وعنده عبد الله بن أبي أمية وأبو جهل، فقال له: (يا عم، قل: لا إله إلا الله، كلمة أحاج لك بها عند الله) فقالا له: أترغب عن ملة عبد المطلب؟ فأعاد عليه النبي صلى الله عليه وسلم، فأعادا فكان آخر ما قال: هو على ملة عبد المطلب وأبى أن يقول: لا إله إلا الله. فقال النبي صلى الله عليه وسلم : (لأستغفرن لك ما لم أنه عنك)، فأنزل الله: مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ الآية؟
وەڵام: عن ابن المسيب عن أبيه قال: لما حضرت أبا طالب الوفاة جاءه رسول الله صلی اللە علیە وسلم وعنده عبد الله بن أبي أمية وأبو جهل، فقال له: (يا عم، قل: لا إله إلا الله، كلمة أحاج لك بها عند الله) فقالا له: أترغب عن ملة عبد المطلب؟ فأعاد عليه النبي صلى الله عليه وسلم، فأعادا فكان آخر ما قال: هو على ملة عبد المطلب وأبى أن يقول: لا إله إلا الله. فقال النبي صلى الله عليه وسلم : (لأستغفرن لك ما لم أنه عنك)، فأنزل الله: مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ الآية.
وأنزل الله في أبي طالب: إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاء أخرجە البخاري (١٣٦٠)، ومسلم (٢٤).
واتە: سەعیدی کوڕی موسەییەب دەگێڕێتەوە کە باوکی گوتی: کاتێ مەرگی ئەبو تالیب نزیک بوویەوە و نیشانەکانی مەرگی لێ بەدیار کەوت، پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت ھات بۆ لای لەو کاتەدا "عبداللە بن أمية و أبو جهل" لە لای بوون، "چونکە مامی شارەزا بوو لە واتای شایەتوومان و تەوحید" پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: ئەی مامە بڵێ: لا إلە إلا اللە، ئەو وشەیە بڵێ منیش لە ڕۆژی قیامەت دا دەيکەمه بەڵگە بۆ ئەوەی سوودت پێ بگەیەنێت، ئەبو تالبیش خەریک بوو بیڵێت، ئەو دوو کەسە زانییان بە گوتنی ئەو دوو کەلیمەیە دەبێت پشت لە دینی باب و باپیرانیان بکات، لەبەر ئەوە یەکسەر گوتیان: ئایا واز لە دینی عبدالمطلب دەھێنی؟
پێغەمبەریش ھەمان وتەی خۆی دووبارە کردەوە، ئەوانیش ھەمان وتەی خۆیان دووبارە کردەوە، لەبەرئەوە ئاخر وتەی ئەبو تالب ئەوە بوو کە وتی: خۆم لەسەر دینی عبدالمطلبم، ملی نەدا بڵێت: لا إلە إلا اللە، پێغەمبەریش دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (وەڵڵاھی داوای لێ خۆش بوونت بۆ دەکەم ھەتا نەھیم لێ دەکرێت)، پاشان بەو ھۆیەوە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ) [التوبە: ١١٣].
واتە: نابێت پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە داوای لێ خۆش بوون بکەن بۆ موشریکەکان، جا با کەسانی نزیکی خۆشیان بن.
ئەو ئایەتەش دابەزی لەبارەی ئەبو تاليبەوە کە دەفەرمووێت: (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاء).
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە سەردانی نەخۆشی موشریک بکەیت، لەبەر بانگ کردنی بۆ دینی ئیسلام ، چونکە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای ێ بێت سەردانی مامی خۆی کردووە لە کاتێکدا موشریک بووە لەبەر بانگەوازی کردنی بۆ لای خوا.
پرسیار لە "ابن تیمییە" کراوە سەبارەت بە قەومێک كه گاورن و لەگەڵ موسڵمانان دەژین و نزیکن لێیانەوە، ئایا دروستە موسڵمان سەردانی گاور بکات ئەگەر نەخۆش بوو؟ وە ئەگەر مرد دروستە شوێن جەنازەی بکەوێت؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت: (الحمد لله رب العالمين، نابێت شوێن جەنازەی بکەويت، بەڵام سەبارەت بە سەردان کردنی ھیچی تێدا نییە، چونکە دەکرێ سوودی ھەبێت و دڵی بۆ ئیسلام رابکێشرێت، ئەگەر لەسەر کوفر بمرێت دۆزەخی بۆ واجب دەبێت، لەبەر ئەوە نابێت نوێژی لەسەر بکەیت، واللە أعلم) الفتاوي الكبرى.
٢- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ترسناکی ھاوڕێی خراپ، کە ئەمانە ئەبو تاليبیان ڕاکێشا و ھۆکار بوون بۆ مردنی ئەبو تاليب لەسەر کوفر.
٣- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەبو تاليب کافرە بووە و لەسەر کوفر مردووە، وەڵامه بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەبو تاليب موسڵمان بووە، ھەروەک ڕافضە ئەمە دەڵێن، خوای گەورە ڕوویان ڕەش بکات، چونکە دوا شت گوتی: ھو على ملة أبي طالب، وأبى أن يقول: لا إله إلا الله.
٤- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ تەفسیری وشەی لا إلە إلا اللە، ماناکەی تەرک کردنی عیبادەتی بێجگە لەخوايه، چونکە ئەبو جەھل و ھاوڕێکەی ھەردووکیان تێگەیشتن ئەگەر بڵێت: لا إلە إلا اللە ئەوا تەرکی دینی عبدالمطلبی کردووە، لا إلە إلا اللە تەنھا وشە نییە بيڵێیت، بەڵکو کوفر کردنە بە تاغوت و ئیمان ھێنانە بەخوا، به پێچەوانەی بیروباوەڕی زۆرینەی کەسانی خوڕڕافی لەم سەردەمەدا كه دەڵێن: لا إلە إلا اللە، و دەڵێن: یا حسن، یا فلان، يا ئاژەڵ سەردەبڕن بۆ مردوو، يا لەکاتی تەنگانەدا داوا لە مردوو دەکەن، ئەوان دەڵێن: لا إلە إلا اللە، بەڵکو زیکری بەیانیان و ئێوارانیشیانی ھەیە بە سەدەھا جار دەيڵێن، پاشان ئاژەڵ سەردەبڕن و تەواف دەکەن بەدەوری گۆڕ و داوای لێ دەکەن لە کاتی تەنگانە.
ئەمە بەڵگەیە ئەبو جەھل زیاتر لەوان لە مانای لا إلە إلا اللە تێگەیشتووە، چونکە ئەبو جەھل تێگەیشتووە مانای لا إلە إلا اللە تەرک کردنی عیبادەتی گۆڕ و پەیکەر و کەسانی ترە، ئەمانە تێنەگەیشتوون، تێنەگەیشتوون لا إلە إلا اللە تەرک کردنی عیبادەتی گۆڕەکانە، ئەمە تێگەیشتنێکی گەورەیە و عەقیدەیەکی صحیحە، بانگخواز دەبێت لەمە تێبگات، چونکە ئەمە تێگەیشتنی بانگەوازە).
٥- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ھەر کەسێک بڵێت: لا إلە إلا اللە لێی وەردەگیرێت و بە موسڵمان حساب دەکرێت، حوکم بە ئیسلام بوونەکەی دەکرێت ھەتا ھەڵوەشێنەرەوەیەکی ئەم وشەیەی تێدا بەدیار نەکەوێت لە وتە یان کردەوە، ئەگەر ھەڵوەشێنەرەوەی ئەم وشەیەی تێدا بەدیارکەوت ئەوا حوکم دەدرێت بە ھەڵگەڕانەوەی لە دین، بەڵام ئەگەر لێی بەدیار نەکەوت ئەوا حوکم دەدرێت بە ئیسلام بوونی، ئەگەر ڕاستگۆ بێت لەنێوان خۆ و خوای گەورە ئەوا موسلمانێکی حەقە، ئەگەر درۆزن بێت لەنێوان خۆی و خوای گەورە ئەوە دووڕووە و کارەکانی بۆ لای خوای گەورەیە، بەڵام لای ئێمە ھیچ نییە ئیلا ڕووکەش نەبێت.
٦- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ھەموو کردەوەیەک گرینگ کۆتاییەکەیەتی.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: کاتێک ئەبو تالیب کەوتە سەرەمەرگ کێشەیە لەگەڵ وتەی: "ولیست التوبە للذين يعملون السيئات حتى إذا حضر أحدهم الموت قال إني تبت الئان" [النساء: ١٨]، ظاهري فەرموودەکە تەوبە قبولە له کاتی سەرەمەرگ، وەڵام بۆ ئەمە لە دوو ڕووەوەیە:
یەکەم: دەوترێ کاتێک ئەبو تالب کەوتە سەرەمەرگ، واتە: نیشانەکانی مردنی لێ بەدیارکەوتن نەک دابەزی بێت، بەڵام زانیوویەتی مردن ھەر دێت مەحالە، لەسەر ئەمە پێچەوانەی ئایەتەکە نییە.
دووەم: ئەمە تایبەت بووە بە ئەبو تاليب لەگەڵ پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت، بەڵگە لە دوو ڕووەوەیە:
(أ) وتەی: "کلمة أحتج لك بها عند الله"، بەشێوەی بڕاوە نەی فەرموو سوودی بۆ ھەیە، نەيفەرموو: کلمة تخرجك من النار.
(ب) خوای گەورە ئیزنی داوە بە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت بە شەفاعەت کردن بۆ مامی خۆی لەگەڵ ئەوەی لەسەر کوفر بوو، ئەمەش ناکرێت ئیلا دەبێت تایبەت بێت بە ئەبو تاليب، شەفاعەت بۆ ئەبو تاليب سزای لەسەر سووک کرا.
ڕووی یەکەم لاوازە کە دەڵێت ماناکەی نیشانەکانی مردنی بەسەریەوە دیار بوون، لەبەر ئەوە وتەکە دەڵێت: "لما حضرت أبا طالب الوفاة، مطابقی تەواوە، لەبەر وتەی: "حتی إذا حضر أحدهم الموت"، لەسەر ئەمە ڕوونترین وەڵام ئەوەیە بڵێیت ئەمە تایبەتە بە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت لەگەڵ ئەبو تاليب) القول المفید (١/٤٥٤-٤٥٦).
٧- ئەم فەرموودەیە وەڵامە بۆ مورجیئەکان و ئەوانەی دەڵێن: ئیمان تەنھا زانین و بیروباوەڕە.
٨- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە موسڵمان داوای لێ خۆش بوون بۆ موشریکان بکات ئەگەرچی نزیکيشی بێت.
زانایان دەڵێن دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافران له دوو حاڵەت دايه:
حاڵەتی یەکەم: ئەگەر کافرەکە مردوو بێت، ئەمەیان دروست نییە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوونی بۆ بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوای لێ خۆش بوون بۆ کافر دروست نییە بە بەڵگەی کتاب و سوننەت و یەک دەنگی ھەموو زانایان) مجموع الفتاوى (١٢/٤٨٩).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ کردن لەسەر کافر و دوعا کردن بۆی بۆ لێ خۆش بوون حەڕامە بە دەقی قورئان و یەک دەنگی ھەموو زانایان)( المجموع (٥/١١٩).
حاڵەتی دووەم: ئەگەر کافرەکە زیندوو بێت، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانايان دوو وتە ھەیە:
یەکەم : ھەندێ زانا دەڵێن دروستە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت.
دووەم: ھەندێ زانای تر دەڵێن دروست نییە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو بکەیت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە دوعای ڕەحمەت و لێ خۆش بوون بۆ کافری زیندوو زۆر وتە ھەیە زانایان وتەیان ھەیە کە دروستە، نەک مەبەست بە لێخۆش بوون ئەوە بێت ئەگەر لەسەر شیرک و کوفر مرد بێت، نەوەک ڕەحمی پێ ببات کەچی بگات بە خوا کافرە، بەڵکو دوعا کردن بۆی بۆ ئەوە بێت کە ھۆکار بێت بۆ لێ خۆش بوون و ڕەحم پێدا بردن بۆ ئەوەی تەوفیقی بدرێت بۆ ئیسلام ، ئەمە یەکێک لە ڕووەکانە لە وتەی خوای گەورە لەسەر زمانی ابراھیم سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) إبراهيم: 36، وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ) - رواه البخاري ( ٣٢٩٠) ومسلم ( ١٦٩٢) ، واتە: یا اللە لە تاوانی قەومی من خۆش ببە چونکە ئەوان نازانن) مجموع الفتاوى (١٢/٤٨٩).
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ("وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ" لەم ئایەتە نەی فەرموو: "فإنك عزيز حكيم" واتە: ئەگەر تۆ لێیان خۆش ببیت و ڕەحمیان پێ بکەیت بەوەی تەوفیقیان بدەیت لە شیرک بگەڕێنەوە بۆ یەکخواپەرستی و لە سەرپێچی بۆ گوێڕایەلی ھەروەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت: "اللهُمَّ اِغْفِرْ لِقَوْمِي فَإِنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ") مدارج السالكين (١/٣٦-٣٧).
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆر لە زانایان دەلێن ھیچی تێدا نییە و دروستە پیاو دوعا بۆ دایک و باوکی خۆی بکات ئەگەر کافر بن، هەروەها داوای لێ خۆش بوونیان بۆ بکات ئەگەر زیندوو بن، بەڵام ئەگەر مردوو بێت ئەوا ئومێدی ئەوە بڕا و دوعای بۆ ناکرێت) تفسير القرطبي (٨/٢٧٤).
باشتر وایە دوعای ھیدایەتیان بۆ بکەیت، ئەگەر دوعای ڕەحمەتيان بۆ بکەیت ھیچ ڕێگریەک نییە ئەگەر مەبەستت ڕەحم پێدا بردن بێت بۆ ھیدایەت و ئیسلام.
٩- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ترسناکی دەمارگیری بۆ دینی باو و باپیران ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بێت کە پێغەمبەران پێی ھاتوون.
١٠- ئەم فەرموودەیە وەڵامه بۆ ئەوانەی پەیوەستن بە وەلی و پیاو چاکان.
١١- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە کافرت خۆش بوێت وەک خۆش ویستنێکی سروشتی، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مامی خۆی خۆش ویستووە.
زانایان دەڵێن یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی بیروباوەر خۆش ویستن و پشتیوانی کردنی خۆشەویستانی خودایە، هەروەها دژایەتی کردنی ناحەزان و دوژمنانی خودایە، ئەم دوو کارە دژاودژی یەکترن، واتە دۆستایەتی خۆشەویستانی خودا ناکرێت هەتاکو دژایەتی ناحەزانی خودا نەکەیت، خۆش ویستن و ڕق لێ بوونەوە دەبێت لە پێناو خوا بێت، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پتەوترین گرێی ئیمان ئەوەیە خۆش ویستن و ڕق لێ بونەوەت لەبەر خوا بێت و لەڕێگای خوا دا بێت).
زانایان دەڵێن دروستە مرۆڤ کافری خۆش بوێت به خۆش ویستنی سروشتی جا چ لەبەر خزمایەتی یان چاکە بێت کە لەگەڵی کردووە، بەڵام دەبێت بەری بیت لە دینەکەی و ڕقیشی لێ بێت.
زانایان دەڵێن پشتیوانی و خۆش ویستنی کافر ئەم سێ حاڵەتانەن:
حاڵەتی یەکەم: ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت لەبەر کوفرەکەیان ئەمە کوفری گەورەیە.
حاڵەتی دووەم: ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت و رێزی لێ بگری لەبەر دونیا ئەمەیان حەڕامە.
حاڵەتی سێیەم: ئەگەر خۆشت بوێت و پشتیوانی لێ بکەیت لەبەر ئەوەی چاکەی لەگەڵت کردووە یان نزیکی خۆتە، ئەمەیان دروستە بەڵام حەربی نەبێت واتە شەڕ دژی موسڵمانان نەکات.
١٢- زانایان دەڵێن ڕاستە سوڕەتی تەوبە مەدەنی یە و چیڕۆکی ئەبو تاليب مەكکی یە، بەڵام ھیچ مانع نییە دوو ھۆکاری دابەزینی ھەبێت، یان لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت ئەمەش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی خوای گەورە: "مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ" لە سورەت تەوبە لە کۆتاییەکان دابەزیوە و مەدەنی یە، چیڕۆکی ئەبو تالب مەكکی بوو، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە کۆتاییەکان نەھی لە داوای لێ خۆش بوون کراوه بۆ موشریکان، لە بەرئەوە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت ئیزنی وەرگرت داوای لێ خۆش بوون بکات بۆ دایکی کە دەچوو بۆ عومرە، ناکرێت ئیزن وەربگيرێت دوای دابەزینی نەھی، بەڵگەیە ئایەتەکە تاخیر دابەزیوە، مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە ڕوونی بکاتەوە ئەمەش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت کە خوای گەورە دەفەرمووێت: "مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ"، نەک مانای ئەوە بێت ئەو کات ئایەتەکە دابەزی بێت و ھیچ مانع نییە ئایەتەکە دوو ھۆکاری دابەزینی ھەبێت) القول المفید.