پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی بکەن؟
وەڵام: ئادابەکانی ڕۆژی هەینی ئەمانەن:
-زۆر سەلاوات لێدان لەسەر پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم.
-خوێندنەوەی سورەتی (الکهف) لە ڕۆژی هەینی یان شەوی هەینی.
-خۆشۆردن و بۆن خۆشکردن و قژ داهێنان و لەبەرکردنی جل و بەرگی جوان.
-خوێندنەوەی سورەتی (السجدة) و (الانسان) لە نوێژی بەیانیدا.
-زوو ئامادەبوون بۆ نوێژی هەینی و بێ دەنگ بوون و گوێ لە وتارگرتن و لەئیمام نزیک بوونەوە.
-زۆر دوعا کردن لەو کاتەی کە دوعا لەو ڕۆژەدا قبولە.