پرسیار // ئایا دروستە نوێژی جەنازە لەسەر کەسێک بکەیت بەگومانی لەوەی موسلمانە یان نە ؟
وەلام // زانایان دەلێن نوێژ کردن لەسەر مردوو ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // دڵنیایت کە مردووەکە موسلمانە ، ئەمەیان واجبە نوێژ لەسەری بکرێت ، ئەگەر ھەندێک نوێژی لەسەر بکەن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت .
حالەتی دووەم // دڵنیایت کە مردووەکە کافرە ، ئەمەیان حەڕامە نوێژی لەسەر بکەیت .
حالەتی سێیەم // بەگومانی لە مردووەکە موسلمانە یان نە ، لەم حالەتە زانایان دەلێن ئەسڵ وایە لە ولاتی ئیسلامی خەلک موسلمانە و نوێژی لەسەر دەکەیت ، بەلام ئەگەر بە گومان بوویت لە موسلمانی ئەو کەسە ، ئەوە لەم حالەتە باشتر وایە مەرج دابنێی کاتێک نوێژی لەسەر دەکەیت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر جەنازە خرایە بەردەممان ئایا لەسەر ئێمەیە پرسیار بکەین سەبارەت بە جەنازەکە ، ئایا نوێژی لەسەر دەکەی یان نە ؟
وەلام : پرسیاری لێ ناکەین مادەم لە ولاتی موسلمانانە ئەوە ئەسڵ وایە موسلمانە ، بەلام ئەگەر بەگومان بوویت لەسەر ئەمە ، ابن قیم باس دەکات لە ابن تیمییەوە ڕەحمەتی خوا لە ھەردووکیان بێت ، ابن تیمییە پێغەمبەری بینیووە لە خەودا و پرسیاری لێ کردووە کە زۆر جار جەنازە دێننە بەردەمی و بەگومانە لە ئیسلامەکەیان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : " مەرج دابنێ ئەێ ئەحمەد 'واتە ئەی ابن تیمییە ' " مەرج واتە بلێیت : اللھم إن کان مسلما فاغفر لە وارحمە ، من ئەمە دەلێم لەبەر ئەوە ئەوەی نقل دەکات کە ابن قیمە جێگای متمانەیە ، وە ئەوەی دەلێت پێغەمبەرم لە خەو بینیووە ئەویش جێگای متمانەیە کە ابن تیمییە ، .......
سەبارەت بەوەی ابن تیمییە بینیوویەتی لە خەوندا ئەسڵی ھەیە لە شەرع ، پاڵ پشتی بۆ ئەمە وتەی خوای گەورە سەبارەت بە اللعان دەفەرمووێت : " أن لعنت اللە علیە إن کان من الکاذبين " [ النور : ٧ ] ، ئەمە دوعایە مقید کراوە بە مەرج ، وە ئافرەتیش دەلێت : " أن غضب اللە علیھا إن کان من الصادقین " [ النور : ٩ ] . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٥ لاپەڕە ٤٩٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ