پرسیار: مەڕ ئەگەر ددانی کەوتبێت بۆ قوربانی ئەبێت کە زۆریش قەلەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئاژەڵ ئەگەر ددانی شکا بێت بۆ قوربانی ئەبێت، بەڵام خێری کەمترە، چەند ئاژەڵ تەواوتر بێت و چاکتر بێت پاداشتی چاکترە، ئەگەر ددان لە یەک ددان زیاتر بێت و کاریگەری لە گۆشتی کردبێت و لاوازی کردبێت دەڵێن بە قوربانی ناشێت.
کەواتە سەیری کاریگەری عەیبەکەی دەکەیت لەسەر ئاژەڵەکە، ئەگەر عەیبێکی کەم بوو و کاریگەری لە ئاژەڵەکەی نەکرد بە قوربانی دەشێت، بەڵام باشتریش وایە ئاژەڵێکی تەواو بکرێتە قوربانی، عادەتەنیش یەک ددانیش کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر ئاژەڵەکە نییە.