پرسیار: ئافرەت ئەبێ قوربانی بکات بە پارەی خۆی ئەگەر پیاوەکەی نەیکات؟
وەڵام: زانایان دەلێن قوربانی کردن تایبەت نییە بە پیاو بۆ ئافرەتیش دروستە قوربانی بکات.
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قوربانی کردن بۆ گەشتیار ھەیە ھەروەک چۆن بۆ ئەو کەسەش ھەیە کە نیشتەجێ یە، ھەروەھا ئافرەتیش، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "وافعلوا الخیر"، قوربانی کردەوەی خێرە، ھەموو ئەوانەی باسمان کردن پێویستیان بە خێر و چاکە ھەبێت بۆیان سونەتە). المحلى (6/37).
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت: (نێرینەی مەرجی واجبی و سونەتی نییە، چۆن لەسەر پیاو واجب دەبێت بە ھەمان شێوە لەسەر ئافرەتیش، چونکە بەڵگەکانی واجب بوون یان سونەت بوون گشتین و ھەموویان دەگرێتەوە). الموسوعة الفقهية (5/81).
دروستە بۆ ئافرەت قوربانی بکات بە ماڵی خۆی جا پیاوی ئاگادار بێت یان نە، و ئیزنی لێ وەربگرێ یان نە، وە دەلێن ھەر کەسێک لە مالەوە قوربانی بکات بۆ ئەوانەی مالەوە ھەموویان بەسە ئەگەر چی ئافرەتیش بێت نەک پیاوی ئافرەتەکە.