سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم وتەیە بدەن: (بين السماء الدنيا والتي تليها خمسمائة عام)؟

بەرواری دانان :2021-07-10 کۆدی پرسیار:2427

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم وتەیە بدەن: (بين السماء الدنيا والتي تليها خمسمائة عام)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن ابن مسعود قال: (بين السماء الدنيا والتي تليها خمسمائة عام، وبين كل سماء خمسمائة عام، وبين السماء السابعة والكرسي خمسمائة عام، وبين الكرسي والماء خمسمائة عام، والعرش فوق الماء، والله فوق العرش، لا يخفى عليه شيء من أعمالكم). أخرجه ابن مهدي عن حماد بن سلمه عن عاصم عن زر عن عبدالله.

ورواه بنحوه عن المسعودي عن عاصم، عن أبي وائل، عن عبد الله.

قاله الحافظ الذهبي رحمه الله تعالى، قال: وله طرق.

واتە: لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (بەینی ئاسمانی دونیا و ئەوەی دواتر (٥٠٠) ساڵە، وە بەینی سەرو و خواری هەر ئاسمانێک (٥٠٠) ساڵە، نێوانی ئاسمانی حەوتەم و کورسیەکە (٥٠٠) ساڵە، بەینی کورسیەکە و ئاو (٥٠٠) ساڵە وە عەرش لە سەروو ئاوە، خوداش لە سەروو عەرشەوەیە، هیچ شتێ لە کردەوەکانی ئێوەی لێ ون نابێت).

وعن العباس بن عبد المطلب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (هل تدرون كم بين السماء والأرض؟) قلنا: الله ورسوله أعلم قال: (بينهما مسيرة خمسمائة سنة، ومن كل سماء إلى سماء مسيرة خمسمائة سنة وكثف كل سماء خمسمائة سنة، وبين السماء السابعة والعرش بحر بين أسفله وأعلاه كما بين السماء والأرض، والله سبحانه وتعالى فوق ذلك، وليس يخفى عليه شيء من أعمال بني آدم). ‌أخرجە أبو داود (٤٧٢٣)، والترمذي (٣٣٢٠)، وأحمد (١/٢٠٦ رقم ق٧٧٠).

واتە: لە عەباسی کوڕی موتەلیب دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (ئایا دەزانن بەینی ئاسمان و زەوی چەندە؟) گوتمان: خودا و پێغەمبەرەکەی دەزانن.

ئەویش فەرمووی: (نێوانیان ڕێگای (٥٠٠) ساڵە، لە هەر ئاسمانێکەوە هەتا ئاسمانێکی دیکە ڕێگای (٥٠٠) ساڵە، چڕی و ئەستوری هەر ئاسمانێک ڕێگای (٥٠٠) ساڵە، وە بەینی ئاسمان و عەرش بەحرێکی گەورەیە، کە نێوانی بنی دەریاکە و سەرەوەی دەریاکە وەک بەینی ئاسمان و زەوییە، خوداش لە سەرووی ئەوانەوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ شتێ لە کردەوەکانی نەوەی ئادەمی لێ ون نابێت).

سوودەکانی هەردوو فەرموودەکە:

١- فەرموودەی ابن مسعود مەوقوفە بەڵام حوکمی رەفعی هەیە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە فەرموودەیە مەوقوفە لەسەر ابن مسعود، بەڵام لەو شتانەیە مەجالی بیروڕای تێدا نیە، کەواتە حوکمی ڕەفعی هەیە، چونکە نەزانراوە ابن مسعود دەست بە ئیسرائیلیاتەوە بگرێت). القول المفید (٣/٣٧٩-٣٨٣).

٢- ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن بۆ جێگیرکردنی بەرزی بۆ خوای گەورە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی "واللە فوق العرش" ئەمە دەقێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ جێگیرکردنی بەرزی بۆ خوای گەورە بەرزی زاتی، بەرزی دابەش دەکرێت بۆ دوو بەش:

أ- بەرزی سیفەت، ئەمەیان کەس ئینکاری نەکردووە ئەوەی خۆی دابێتە پاڵ ئیسلام، مەبەست پێی تەواوی سیفەتەکانی خوایە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: "لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ مَثَلُ السَّوْءِ وَلِلَّهِ الْمَثَلُ الأَعْلَى وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ"{النحل:٦٠}.

ب- بەرزی زات، ئەمەیان هەندێک لەوانەی خۆیان داوەتە پاڵ ئیسلام ئینکارییان کردووە، هەر بەرزییەک جێگیر بووبێت مەبەست پێی بەرزی سیفەتە، سەبارەت بە وتەی: "واللە فوق العرش" دەڵێن: واتە لە هێز و توانا و دەسەلات و کۆنتڕۆل، نەک مەبەست پێی لەسەرووی هەمووان بێت بە زات، گومانی تێدا نییە ئەمە گۆڕینی دەقەکانە و نەفی کردنی سیفەتەکانە، ئەوانەی ئینکاری بەرزی خوا دەکەن دابەش دەبن بۆ دوو بەش:

أ-ئەوەی دەڵێت: خوای گەورە بە زاتی خۆی لە هەموو شوێنێکە، گومانی تێدا نییە ئەمە گومڕاییە و کوفرە.

ب- کەسێک دەڵێت: نە لە سەروەیە و نە خوارەوە و نە ڕاست و نە چەپ و نە نووساوە بە دروستکراوەکان و نە جیابووتەوە لە دروستکراوەکان، ئەمە ئینکاری بوونی خوای گەورەی تێدایە پەنا بەخوا، لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن: ئەگەر بەمە بگوترێ: نەبوون وەسف بکە، ئەوە ئەمە لەو وەسفە زیاتر ناگەین بە هیچ، ڕایان کردووە لە شتێک دەقەکان و عەقل و فیترەت بەڵگەن لەسەری بۆ شتێک دەقەکان و عەقل و فیترەت ئینکاری دەکەن). القول المفید (٣-٣٧٩-٣٨٣).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم دەقانە بەڵگەن بۆ جێگیرکردنی بەرزی خوای گەورە لەسەر عەرشە، وەڵامە بۆ جەهمی و موعتەزیلە و ئەشاعیرە ئەوانەی نەفی بەرزی خوا دەکەن لەسەر عەرش). إعانة المستفید (٢/٤٦٣).

٣- ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن بۆ زانستی خوای گەورە کە هیچ شتێکی لێ بزر نابێت لە کردەوەی نەوەی ئادەم.

٤- ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن لەسەر گەورەی خوا، وە دەبێت خوای گەورە بەتەنیا بپەرسترێت و هیچ هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەردرێت.

٥- ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن عەرش گەورەترین دروستکراوە، گەورەترە لە دەریا وە گەورەترە لە کورسی، وە گەورەترە لە ئاسمان و زەوی، لەبەر ئەوە خوای گەورە عەرشی داوەتە پاڵ نەفسی خۆی: (ذو العرش العظیم)، (رب العرش الکریم).

٦- ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن بەینی ئاسمانی دونیا و ئەوەی دوای ئەو (٥٠٠) ساڵە، وە بەینی سەرو و خواری هەر ئاسمانێک (٥٠٠) ساڵە، نێوانی ئاسمانی حەوتەم و کورسیەکە (٥٠٠) ساڵە، بەینی کورسیەکە و ئاو (٥٠٠) ساڵە وە عەرش لە سەروو ئاوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام