پرسیار // حوکمی دانیشتن و کۆبوونەوە لە شوێنێکی تایبەت بۆ تەعزییە چییە ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە کۆبوونەوە لە شوێنێک بۆ تەعزییە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن نابێت کۆ ببنەوە لە شوێنێک بۆ تەعزییە و باش نییە ، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلە و زۆر لە مالکیەکانە ، وە ھەندێکیان دەلێن حەڕامە ، بەلگە :
(١) عن جرير بن عبد الله قَالَ : ( كُنَّا نَعُدُّ الِاجْتِمَاعَ إِلَى أَهْلِ الْمَيِّتِ ، وَصَنِيعَةَ الطَّعَامِ بَعْدَ دَفْنِهِ : مِنْ النِّيَاحَةِ ). رواه أحمد (6866) ، وابن ماجه (1612) .
واتە : ئێمە کۆ بوونەوەی نزیکەکانی مردوو بۆ تەعزییە و خواردن ئامادەکردن دوای ناشتنی بە نیاحەمان دادەنا .
(٢) ئەم کردەوەیە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەیکردووە ، وە ھاوەلانیش نەیان کردووە .
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە دابنیشی بۆی ، ئەمە وتەی مەزھەبی ئێمەیە و زۆربەی ھاوەلانە ، وە دەق لەسەری ھەیە . )) "الإنصاف" (2/ 565).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((سەبارەت بە نزیکەکانی مردوو دروست نییە کۆببنەوە بۆ پرسە و سەرە خۆشی ، چونکە ھەندێک لە پێشینەکان ئەمەیان بە نیاحە وەسف کردووە ، بەلکو دەرگای ماڵیان دادەخست ، ھەر کەسێک پێیان گەیشت لە بازاڕ یان مزگەوت با سەرەخۆشی لێ بکات . )) " انتهى من "مجموع الفتاوى" (17/ 103) .
دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن ھیچی تێدا نییە کۆ ببنەوە بۆ تەعزییە ئەگەر بێ شەرعی و بیدعەی تێدا نەکرێت ، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنەفی و مالکی و حنابلەیە ، بەلگە :
(١) حديث عَائِشَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( أَنَّهَا كَانَتْ إِذَا مَاتَ الْمَيِّتُ مِنْ أَهْلِهَا فَاجْتَمَعَ لِذَلِكَ النِّسَاءُ ، ثُمَّ تَفَرَّقْنَ إِلَّا أَهْلَهَا وَخَاصَّتَهَا ، أَمَرَتْ بِبُرْمَةٍ مِنْ تَلْبِينَةٍ فَطُبِخَتْ ، ثُمَّ صُنِعَ ثَرِيدٌ فَصُبَّتْ التَّلْبِينَةُ عَلَيْهَا ، ثُمَّ قَالَتْ : كُلْنَ مِنْهَا ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : ( التَّلْبِينَةُ مُجِمَّةٌ لِفُؤَادِ الْمَرِيضِ ، تَذْهَبُ بِبَعْضِ الْحُزْنِ). رواه البخاري (5417) ، ومسلم (3216).
(٢) وعَنْ أَبِي وَائِلٍ قَالَ : " لَمَّا مَاتَ خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ اجْتَمَعَنْ نِسْوَةُ بَنِي الْمُغِيرَةِ يَبْكِينَ عَلَيْهِ ، فَقِيلَ لِعُمَرَ: أَرْسِلْ إلَيْهِنَّ فَانْهَهُنَّ ، لاَ يَبْلُغُك عَنْهُنَّ شَيْءٌ تَكْرَهُهُ .
فَقَالَ عُمَرُ : " وَمَا عَلَيْهِنَّ أَنْ يُهْرِقْنَ مِنْ دُمُوعِهِنَّ عَلَى أَبِي سُلَيْمَانَ ، مَا لَمْ يَكُنْ نَقْعٌ ، أَوْ لَقْلَقَةٌ ". رواه ابن أبي شيبة في "المصنف" (3/ 290) ، وعبد الرزاق الصنعاني (3/ 558) بسند صحيح.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە کۆبوونەوە خوێندنەوە و خواردن بێت ئەمەیان ھیچ ئەسلی نییە و بەلکو بیدعەیە ، بەلام ئەگەر سەردانی بکەیت و سەلامی لێ بکەیت و سەرەخۆشی لێ بکەیت و دوعای بۆیان بکەیت ، وە قورئان بخوێندرێ لەبەر ھۆکارێک نەک بەردەوام ، چونکە خەلک کۆ بوونەتەوە ئایەتێک یان دوو ئایەت بخوێندرێ بۆ سوودی و ئامۆژگاری ھەموو خەلک ئەوە ھیچی تێدا نییە ، بەلام کۆ بوونەوەی کۆمەلێک خەلکی دیار کراو بۆ خواردن و خوێندنەوە و پارە پێ دانیان ، ئەمەیان بیدعەیە و ھیچ ئەسلی بۆی نییە . )) "فتاوى نور على الدرب " (14/ 202).
زانایان دەلێن زانایانی کۆن زۆر توند بوون لەسەر ئەم بابەتە و بە بیدعەیان دادەنا ، لەبەر ئەوەی خەلک کەم بوون و لە ڕێگا و مزگەوت یەکتریان دەبینی ، وە ئەوانەی دوور بەیەک گەیشتنیان ئاسان نەبوو تا لە شوێنی دوورەوە بێنە لایان ، بەلام ئێستا خەلک زۆر بوون و بەیەک گەیشتن ئاسان بووە ، بۆیە ئەگەر بێ شەرعی تێیدا نەکرێت و باری نزیکەکانی مردوو گران نەکرێت ، ھەندێک زانا دەلێن دروستە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ