پرسیار: ئایا قرتاندنی بڕۆ هەمان حوکمی هەڵگرتنی برۆی هەیە؟
وەڵام: النمص: باریک کردنی برۆیە یان رێک خستنە بۆ ئەوەی جوان بێت، کەواتە کورت کردنیش داخلی ڕێکخستن و جوان کردن دەبێت.
بەلگە لە قورئان و سونەت لەسەر ئەوە کە النمص حەڕامە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (ولامرنهم فلیغرن خلق اللە) [النساء: ١١٩].
ـ فەرموودەی ابن مسعود دەلێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: (لعن اللە .... النامصات و المتنمصات) رواە البخاری (٥۹۳۱) ، مسلم (۲۱۲٥).
واتە: نەفرەتی خوا لەو ژنانە بێت کە برۆ دەردێنن و باریک دەکەن، وە لەوانەش کە داوا دەکەن برۆیان بۆ دەربهێنرێت و باریک بکرێت.