پرسیار: ئایا تەلاق لەکاتی حەمل دەکەوێت؟
وەڵام: هەندێک عەوام وا گومان دەبەن دووگیان تەلاقی ناکەوێت، ئەم گومانە هیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە، بەڵکو هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، تەلاقی سونی تەلاق دانی ئافرەتە لەم دوو حالە:
یەکەم: ئافرەت دووگیان بێت، تەلاق دانەکەی سونی یە بیدعی نییە.
دووەم: دەبێت پاک بووبێتەوە لە حەیز و نیفاس و لەو پاکی یە پیاوەکەی نەچووبێتە لای.