سەردێری پرسیار:حوکمی دار چاندن لە گۆڕستان ئەگەر سوودی هەبێت؟

بەرواری دانان :2021-07-23 کۆدی پرسیار:2432

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دار چاندن لە گۆڕستان  بۆ ئەوەی خەڵک لە کاتی گەرما تووشی بارگرانی نەبێت و بچێتە ژێر سێبەری دارەکان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەندێک زانا دەڵێن دار چاندن لە گۆڕستان دروست نییە، بەڵگە:

ـ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەی نەکردووە و  ھاوەڵانیش ئەمەیان نەکردووە.

ـ گۆڕستان جێگای ڕازاندنەوە و خۆشی نییە، بەڵکو جێگای ئەوەیە بیر لە ئاخیرەت بکەیتەوە و نابێت وەک مالی دونیا بێت.

ـ خۆچوواندنە بە ئەھلی کتاب کە گۆرستانەکانی خۆیان کردۆتە باخچە.

کەس ھەیە دار دەچێنێت تا سێبەر دروست بێت و سوود بەخەڵک بگەیەنێت، دەڵێین ئەگەر خێر بوایا و شتێکی باش بوایا پێشینەکان دەیانکرد.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروست نییە دار لەسەر گۆڕ بچێنرێت، و نابێت کشتوکاڵ بچێنیت یان گەنم یان شتی تر، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە سولم ئەمەی نەکردووە لە ناو گۆڕستان، و خەلیفەکانیش ئەمەیان نەکردووە خوا لێیان ڕازی بێت). مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (٤٠٧/٥).

سەبارەت بە فەرموودەی ابن عباس أن النبي صلى الله عليه وسلم أنه مر بقبرين فقال: (إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ وَمَا يُعَذَّبَانِ مِنْ كَبِيرٍ ثُمَّ قَالَ: بَلَى أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ يَسْعَى بِالنَّمِيمَةِ وَأَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لا يَسْتَتِرُ مِنْ بَوْلِهِ قَالَ: ثُمَّ أَخَذَ عُودًا رَطْبًا فَكَسَرَهُ بِاثْنَتَيْنِ ثُمَّ غَرَزَ كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا عَلَى قَبْرٍ ثُمَّ قَالَ: لَعَلَّهُ يُخَفَّفُ عَنْهُمَا مَا لَمْ يَيْبَسَا). رواه البخاري (١٣٧٨)، ومسلم (٢٩٢).

ئەمە بەڵگەیە دار سزا سوک دەکات، بۆچی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەم دوو دارەی لەسەر گۆڕ دانا ھەتا سزایان لەسەر سوک بکات، مناسەبەی چییە؟

١ـ ھەندێک دەڵێن چونکە ئەم دوو دارە تەسبیحات دەکەن تا وشک نەبوونەتەوە، تەسبیحات سزا لەسەر مردوو سوک دەکات، کەواتە ئەگەر وابێت لەسەر ئەمە دروستە مرۆڤ تەسبیحات بکات لەلای گۆڕ بۆ ئەوەی سزا سوک بێت.

٢ـ ھەندێک زانای تر دەڵێن: ئەم عیلەتە لاوازە بڵێی تەسبیحات دەکات ھەتا وشک نەبۆتەوە، چونکە دار چ تەڕ بێت یان وشک تەسبیحاتی خوای گەورە دەکات، خوای گەورە دەفەرمووێت: (تسبح له السموات السبع والأرض ومن فيهن وإن من شيء إلا يسبح بحمده ولكن لا تفقهون تسبيحهم) [ الإسراء: ٤٤ ].

عیلەت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئومێدی ئەوەی ھەبوو خوای گەورە سزای لەسەریان سوک بکات تا ئەو دارانە تەڕن، واتە ماوەکە درێژ نەبوو وەک ئاگادار کردنەوە لە کردەوەی ئەم دوو کەسانە، چونکە کردەوەیان لە تاوانە گەورەکانە، ھەروەک ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت: (بلى إنه كبير).

ئەمە نزیکترە لە ڕاستی بۆ مانای فەرموودەکە، شەفاعەتی کردووە بۆیان بۆ ماوەیەکی کاتی وەک خۆپاراستن لەم کردەوەیە نەک لەبەر بەخیلی پێغەمبەر بێت درود و سەلامی خوای لێ بێی کە بە بەردەوامی بۆی نەکرد ، و نابێت وەسفی بکەیت بە بەخیل.

ھەندێک زانا ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە سونەتە دارێکی تەڕ یان دارێک یان شتی تری وەک ئەمانە لەسەر گۆڕ دابنرێت بۆ ئەوەی سزا لەسەری سووک بێت، بەڵام ئەم تێگەیشتنە دوورە و دروست نییە، چونکە:

ـ ئێمە نازانین و بۆمان بەدیار نەکەوتووە ئەم پیاوە سزا دەدرێت یان نە، پێچەوانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خوای گەورە ئاگاداری کردەوە بە وەحی کە خاوەنی ئەم دوو گۆڕە سزا دەدرێن.

ـ ئەگەر ئێمە ئەم کردەوەیە بکەین ئەوە گومانی خراپمان بە مردوو بردووە، چونکە ئێمە گومانی خراپی پێ دەبەین بەوەی سزا دەدرێت لەوانەیە لەخۆشی دا بێت ، لەوانەیە ئەم مردووە لەوانە بێت خوای گەورە لێی خۆش بوو بێت پێش مردن.

ـ ئەم تێگەیشتنە پێچەوانەی تێگەیشتن و کردەوەی پێشینەکانە، ئەوان ئەمەیان نەکردووە.

ـ خوای گەورە دەرگایەکی بۆ ئێمە کردۆتەوە باشتر لەمە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دوای ناشتنی مردوو بەرامبەر گۆڕ وەستا و فەرمووی: (استغفروا لأخيكم واسألوا له التثبيت فإنه الآن يسأل).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام