سەردێری پرسیار:حوکمی دروست کردنی بارانی صناعی؟

بەرواری دانان :2021-07-26 کۆدی پرسیار:2433

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دروست کردنی بارانی صناعی؟ ئایا باراندنی باران تایبەت نییە بەخوا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام : زانایان دەڵێن بارانی صناعی ئەوا پێچەوانەی قورئان نییە.

زانایان اللجنة الدائمة دەڵێن: (ئەوەی پێی دەڵێن بارانی صناعی جێگیر نەبووە حەسەب زانستی ئێمە، ئەوەی باس دەکرێت مبالەغەی تێدا کراوە، کارەکە سوپاس بۆ خوا کێشەی تێدا نییە، خوای گەورە باڵادەستی کردووە بۆ باران ئەمە ڕوودەدات بە قەدەری خوا، ئەوان پشت بە کردەوەی خۆیان دەبەستن ھەندێک شت ڕوودەدات، و ھەندێک شتی تر ڕوونادات، ئەگەر ڕووبدات ئەوە وەک باران نییە ئەوەی لە پەلە ھەور دەبارێت و خوای گەورە دەیبارێنێت، لەبەر ئەوە زانیوومانە ئەو وڵاتانەی پشت بە بارانی صناعی دەبەست سوودی لێ وەرناگرن ئەگەر خوای گەورە بارانی بۆیان نەبارێنێت، ئەوانە لە وشەکە ساڵی و ھەژاری دا دەبن ئەگەر خوای گەورە بارانیان بۆ نەبارێنێت). الشيخ عبد العزيز بن باز، الشيخ عبد العزيز آل الشيخ، الشيخ صالح الفوزان، الشيخ بكر أبو زيد."فتاوى اللجنة الدائمة" المجموعة الثانية (1/241). سەبارەت بە بارانی صناعی لە ساڵی ١٩٤٦ کەشفیان کردووە و هەوڵیان بۆ داوە تا ئێستا، ئەگەر وابوایا و سەرکەوتنیان بەدەست ھێنابوایا ئەوە زەوی دەبووە یەک پارچەیەکی سەوز، یان ئەو ولاتانەی تووشی وشکە ساڵی و قات و قڕی بوون ڕزگار دەکران.

ئەگەر چی ڕاستیش بێت دەڵێین ناتوانن تەنھا پشت بە بارانی صناعی ببەستن، بەڵکو ھەر پێویستیان بەو بارانە دەبێت کە خوای گەورەیان بۆیان دەبارێنێت.

ئەو بارانەی کە ئەوان دایانھێناوە ئەگەر وابێت ئەوە ناکرێت ئیلا بە ئیزنی خوا نەبێت، ئەگەر بییەوێت ھەورەکان چۆن بییەوێت دەیانبات، یان ئاوەکە دەگرێتەوە وەک چاندنی کشتوکاڵ و تلقیحی صناعی، خوای گەورە خەبەری داوە ھەر خۆی کشتوکاڵ دەڕوێنێت و گەشەی پێ دەکات و بەروبووم دەردەھێنرێت، ئەوەی ھەندێک فلاح دەیکەن لە موادی کیمیایی کە خیرا گەشە دەکات پێچەوانەی قورئان نییە.

نابێت موسلمان غافل بێت لە نوێژی باران، چونکە ئەمە بارانی حەقیقی یە و بارانی بەسوودە، وە زانستی خوای گەورە سەرووی ھەموو زانستێکە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێک، بەندە لاوازە و ئەوەی پێی دراوە لە زانست بەشێکی کەمە لە خواوەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام