سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنی گۆشتی ئەسپ؟

بەرواری دانان :2021-08-16 کۆدی پرسیار:2435

پرسیار:

حوکمی خواردنی گۆشتی ئەسپ؟

دەقی وەڵام:

سەبارت بە خواردنی گۆشتی ئەسپ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون گۆشتی حەڵاڵە، کە ئەمە وتەی شافعی و ئەحمەد و ابن عثیمین و چەندین زانای ترە.

دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک، هەروەها ئیمام مالک وتەی هەیە دەلێت مکروهە، بەڵام وتەی بەناوبانگی ئەوەیە دەلێت حەڕامە، بەلگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ﴾.

ڕووی کردنە بەڵگە: لەم ئایەتە باسی سوودی ئەم ئاژەلانەیان کردووە بەڵام باسی خواردن نەکراوە، ئەگەر خواردنی دروست بوایا باسی دەکرد، چونکە خواردنی گۆشتیان یەکێکە لە گەورەترین سوودیان بۆ مرۆڤ.

- حدیث خالد بن الولید انه سمع النبی (ﷺ) یقول: (لایحل أکل لحوم الخیل و البغال والحمیر)، وفی روایة: (غزونا مع رسول اللە غزوة خیبر). رواە ابو داود (٣٧٩٠)، وابن ماجە (٣١٩٨)، والنسائي (٤٣٣١)، وأحمد (٤/٨٩).

واتە : بۆ ئێوە حەلال نییە خواردنی گۆشتی ئەسپ و ماین وهێستر و گوێ درێژ .

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە گۆشتی ئەسپ حەڵالە، بەلگە:

- فەرموودەی جابر دەفەرمووێت: (پێغەمبەر (ﷺ) ڕۆژی خەیبەر نەهی کرد لە گۆشتی گوێ درێژی خۆمالی و ئیزنی دا بۆ گۆشتی ئەسپ .رواە البحاری (٥٥٢٠)، مسلم (١٩٤١).

- فەرموودەی أسماء بنت أبی بكر دەلێت: ئەسپێکمان کوشتەوە لەسەردەمی پێغەمبەر (ﷺ) و خواردمان. أخرجە البخاري (٥٥١)، ومسلم (١٩٤٢).

دەلێین ئایەتی سورەت النحل نابێتە بەلگە کە ئەسپ حەڕامە:

- چونکە سورەت النحل مەککیە ئیجماع هەیە، و ئەو فەرموودانەی هاتوون کە ئیزنی داوە بۆ خواردنی گۆشتی ئەسپ دوای هیجرەت کردن بووە لە مەککە بە زیاتر لە شەش ساڵ، ئەگەر وا بووایا پێغەمبەر (ﷺ) ئیزنی نەدەدا.

- ئایەتەکە ڕوون ئاشکرا نییە کە ئەسپ حەڕامە، ئێوە مەفهوم دەکەنە بەلگە کە مەفهومەکەش ڕوون نییە، بەلام ئێمە منطوق مان هەیە بەڕوون ئاشکرا ئیزن دراوە بۆ خواردنی ئەسپ.

- ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ئەگەر ئایەتەکە ببێتە بەلگە ئێمە دەلێین منسوخە، چونکە ڕوخسەت دان لە مەدینە بووە دوای سورەت النحل.

سەبارەت فەرموودەی خالد بن الولید لاوازە، لە سەنەد اضطراب هەیە، و لە مەتنەکەش نکارە هەیە، ئەویش ئەوەیە پێچەوانەی فەرموودەی ڕاستە کە پێغەمبەر (ﷺ) ڕوخسەتی داوە بۆ گۆشتی ئەسپ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام