پرسیار // ئایا دروستە ئاژەڵیش بنێژیت وەک مرۆڤ ؟
وەلام // زانایان دەلێن ناشتنی ئاژەڵ ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئاژەڵ دەمرێت و بە نەناشتنی زیانی بۆ مرۆڤ ھەیە یان ھەست بە ئازاری دەکەن لەبەر بۆنی ، لەم حالەتە واجبە بنێژرێت ، چونکە زیان لەسەر خەلک لادان واجبە و حەڕامە ئازاریان بدەیت .
حالەتی دووەم // ئاژەڵ دەمرێت بە نەناشتنی ھیچ زیان و ئازار دانی بۆ مرۆڤ نییە ، وەک ناشتنی لە شوێنێکی دوور لە خەلک ، لەم حالەتە دروستە نەینێژیت و فڕێ بدەیت .
ھاوەڵان ئاژەڵیان فڕێ داوە و بێ ئەوەی بینێژن ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێیان نەکردووە بینێژن ، بەلگە :
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: " تُصُدِّقَ عَلَى مَوْلَاةٍ لِمَيْمُونَةَ بِشَاةٍ فَمَاتَتْ فَمَرَّ بِهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ : ((هَلَّا أَخَذْتُمْ إِهَابَهَا فَدَبَغْتُمُوهُ فَانْتَفَعْتُمْ بِهِ؟ )) فَقَالُوا: إِنَّهَا مَيْتَةٌ فَقَالَ: (( إِنَّمَا حَرُمَ أَكْلُهَا )) .البخاري (1492) ، ومسلم (363) .
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( بابەتەکە بەرفراوانی تێدایە سەبارەت بە ناشتن و فڕێ دانی بێ ئەوەی بنێژی ، لە شەرع ھیچ بەلگە نەھاتوون بۆ ناشتنی ، وە ھیچ بەلگە نەھاتوون نەھی کرابێت لە فڕێ دانی ، باشتر وایە بنێژرێت بۆ ئەوەی خەلک تووشی ئازار نەبێت پێی . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (8/ 444-445) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ