سەردێری پرسیار:بەڵگە هەیە لە فەرموودە ئافرەت بتوانێت قورئان بخوێنێت بێ لەچکە (سەرپۆش)؟

بەرواری دانان :2021-08-26 کۆدی پرسیار:2441

پرسیار:

پرسیار: بەڵگە هەیە لە فەرموودە ئافرەت بتوانێت قورئان بخوێنێت بێ لەچکە (سەرپۆش)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێت بێ ئەوە لەچکەی لەسەر بێت، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون فەرمانی کردبێت بۆ لەچکە لەسەر کردن کاتی قورئان خوێندنەوە، و ئافرەت داوای لێ كراوە حیجاب بكات لە شوێنێك كە ترسی ئەوەی هەبێ كەخەلكی بێگانە ببینێت یان لەكاتی نوێژكردن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (خوێندنی قورئان مەرج نی یە بە سەرپۆشەوە بێت). فتاوی ابن عثيمین (١/٤٢٠). هەروەها دروستە ئافرەت سوجدەی قورئان خوێندن ببات بەبێ سەرپۆش، چونكە سوجدەی قورئان خوێندن حوكمی نوێژی نی یە بەڵام باشتر وایە بەسەرپۆشەوە بێت

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام