پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ وَالْحِلُّ مَيْتَتُهُ)؟
وەڵام: پیاوێک ھاتە لای پێغەمبەری (ﷺ) وتی: ئەی نێردراوی خوا ئێمە سواری دەریا دەبین، ئاوی کەممان لەلایە، ئەگەر دەست نوێژ بەو ئاوە ھەڵبگرین تينوو دەبین، ئایا بە ئاوی دەریا دەست نوێژ بشۆین؟ پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (ئەو پاکە و پاککەرەوەیە، وە مردارەوە بووشی حەڵاڵە). فقد أخرجە أبوداود (٨٣) في كتاب الطهارة باب الوضوء بماء البحر، والترمذي (٦٩)، والنسائي (٥٠/١)، وابن ماجة (٣٨٦).
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- ئەم فەرموودەیە بەلگەیە لەسەر پێداگیری "واتە :حەریسی" ھاوەڵان لەسەر وەرگرتنی زانست و پرسیار کردن.
٢- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە موفتی ئەگەر ھەستی کرد پرسیارکەر پێویستی بە وەڵامی تریش ھەیە دەبێت بۆی ڕوون بکاتەوە کە ئەمە لە محاسنی فەتوایە، چونکە (ﷺ) زیادەی خستە سەر وەڵامی پرسیارکەر، ئەویش بە ڕوون کردنەوەی حوکمی مردار بوو كه فەرمووی: (الحل میتتە)، بۆچی؟ چونکە ئەمانە ئەگەر کێشەیان بۆ دروست بووبێت لەسەر دەست نوێژ بە ئاوی دەریا، ئەوە کێشەیان لەسەر مردارەوەبووی دەریاش بۆ دروست دەبێت.
ئەمەش شێوازی قورئانە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَسَۡٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلۡ مَآ أَنفَقۡتُم مِّنۡ خَيۡرٖ فَلِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ﴾ [البقرة: 215]، ئەوان پرسیاریان کرد چی ببەخشن؟ خوای گەورە ڕوونی کردەوە كه چی ببەخشن و بە کێ ی ببەخشن، هەرچەندە پرسیاری ئەوەشيان نەکردبوو بە کێ ببەخشن؟ بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی ماڵ دەبەخشێت پێویستی بەوە ھەیە کە بزانێت ئەو ماڵە بە کێ دەبەخشێت، لەبەر ئەوە خوای گەورە ڕوونی کردەوە.
٣- ئەم فەرموودەیە بەلگەیە دروستە دەریا ببڕیت و بەکاری بێنیت بۆ جگە لە حەج و عومرە و جیھاد کردن، و ئەو فەرموودەيەی ھاتووە و نەھی کردووە لاوازە، بەڵکو ھەندێک دەڵێن ھەموو پێشەواکان یەک دەنگن لەسەر لاوازی فەرموودەکە.
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَا يَرْكَبُ الْبَحْرَ إِلَّا حَاجٌّ أَوْ مُعْتَمِرٌ أَوْ غَازٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، فَإِنَّ تَحْتَ الْبَحْرِ نَارًا، وَتَحْتَ النَّارِ بَحْرًا). رواه أبو داود (٢٤٨٩)، قال الألباني رحمه الله في "إرواء الغليل" (٤/١٦٩): "اتفق الأئمة على تضعيفه" انتهى.
واتە: سواری دەریا مەبن مەگەر بۆ حەج یان عومرە یان جیھاد کردن لە ڕێگای خوا نەبێت، چونکە لەژێر دەریا ئاگر ھەیە، وە لەژێر ئاگریش دەریا ھەیە.
بەڵام فەرموودەی ڕاست ھاتووە کە نابێت کاتی شەپۆڵ و ترسناک سواری دەریا ببیت.
عَنْ أَبِي عِمْرَانَ الْجَوْنِيِّ قَالَ: حَدَّثَنِي بَعْضُ أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ وَغَزَوْنَا نَحْوَ فَارِسَ، فَقَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ رَكِبَ الْبَحْرَ عِنْدَ ارْتِجَاجِهِ فَمَاتَ فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ الذِّمَّةُ). رواە أحمد (٢٠٧٦٧)، صححه الألباني في السلسلة الصحيحة (٨٢٨).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابن عبدالبر نەقلی دەکات كه حەڕامە سواری دەریا ببیت لە کاتی ترسان و شلۆقان بە یەک دەنگی ھەموو زانایان). فتح الباري.
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە کە نابێت سواری دەریا ببیت له کاتی شلۆقان). نيل الأوطار (٤/٣٤٣).
٤- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە ئاوی دەریا پاکە و پاککەرەوەیە، بۆ دەست نوێژ و خۆ شۆردن و لادانی پیسایيش بەکاردێت.
ھاوەڵان وەستاون لەسەر ئاوی دەریا بۆ خۆ پاککردنەوە پێی، چونکە ئاوی دەریا بۆنی ھەیە و سوێرە، گومانیان بۆ ئەوە چووه ئەوەی كه بۆ خواردنەوە دەست نەدات بۆ پاککردنەوەش دەست نادات، وە پێغەمبەریش (ﷺ) وەڵامیانی نەداوە بە (بەڵێ) کاتێک وتیان: دەست نوێژ بەو ئاوە بگرین؟ بۆ ئەوەی نەلێن دروستە ئاوی دەریا بەکاربھێنی بۆ دەست نوێژ تەنھا لە حالەتی پێویستی، و بۆ ئەوەی وا تێنەگەن ئاوی دەریا تەنھا بۆ دەست نوێژ دروستە بەکاری بھێنی و بۆ لادانی پیسای نابێت.
٥- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ جوان فێرکردنی ھاوەڵان لە لایەن پێغەمبەرەوە (ﷺ) بە وشەی کورت و پڕمانا، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) وەڵامیانی نەداوە بە (بەڵێ) کاتێک وتیان: دەست نوێژ بەو ئاوە بگرین؟ بۆ ئەوەی نەلێن دروستە ئاوی دەریا بەکار بھێنی بۆ دەست نوێژ تەنھا لە حالەتی پێویستی، و بۆ ئەوەی وا تێنەگەن كه ئاوی دەریا تەنھا بۆ دەست نوێژ دروستە بەکاری بھێنی و بۆ لادانی پیسای نابێت.
٦- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە مردارەوەبووی ناو دەریا حەڵاڵه، بەڵام جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا فەرموودەکە باسی چ مردار بووێکە.
یەکەم: حەنەفی دەلێن: ماسی و حووت "هەنگ" بەھەموو جۆرەکانییەوە حەڵاڵن، جگە لەم دوانە ئەوانی تر حەڕامن، وەک: سەگی ئاوی ، مار ، ... ھتد، بەڵگە:
- پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (أُحِلَّت لكم ميتتانِ ودمانِ، فأما الميتتان: فالحوت والجراد، وأما الدمان: فالكبد والطِّحال).
دووەم: ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە کە ھەموو ئاژەڵانی ناو دەریا حەڵاڵن جگە لە بۆق و مار و تیمساح، بەڵگە:
- بۆق و مار لە پیسەکانن، تیمساح خاوەن کەڵبەیە و دڕندەیە، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (ھەموو خاوەن کەڵبەێکی دڕندە خواردنی حەڕامە).
سێیەم: ئیمام مالك و شافعی بۆ ئەوە چوون کە ھەموو ئەوانەی ناو دەریا حەڵاڵن، بەڵگە:
(الحل ميتته): لأن ميتة مفرد مضاف؛ فيعم، والمفرد المضاف من صيغ العموم.
چوارەم: ھەندێک له زانايان دەلێن سەیری دەکەی وەک ئاژەڵی وشکانی، ئەگەر حەڵاڵ بوو ئەوە حەڵاڵە، ئەگەر حەڕام بوو ئەوە حەڕامە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنەفی و شافعی.
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە ھەموو ئاژەڵاني ناو دەریا مردوو و زیندوویان حەڵاڵن، ئەوە مەزھەبی ئیمام مالکە). الجامع لأحکام القران (٢/١٩٣).
٧- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە مردار بووی ئاژەڵی وشکانی حەڕامە.
٨- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ھەموو جۆرەکانی ماسی و حووت"هەنگ" حەڵاڵن، چونکە دەفەرمووێت: (الحل متتە)، میتە مفردە و اضافە کراوە، بەمانای گشتی دێت، ھەموو ئەوانەی ناو دەریا لە ماسی و حوت حەڵاڵن.
قاعیدەیەکی گرینگ: (ھەموو حەڵاڵێک پاکە، بەڵام ھەموو پاکێک حەڵاڵ نییە"، "وە ھەموو پیسێک حەڕامە، بەڵام ھەموو حەڕامێک پیس نییە).
٩- ئەم فەرموودەیە بەلگەیە بۆ تایبەت کردنی مردار بووی ئاوی حەڵاڵه، چونکە ئایەت ھاتووە بە شێوەیەکی گشتی مردارەوە بووی حەڕام کردووە: ﴿حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةُ﴾ [المائدة: 3]، ئەم ئایەتە گشتی هەموو مردارەوە بووێک دەگرێتەوە، بەڵام فەرموودەکە مردارەوەبووی دەریا لێ دەرهێناوە.
١٠- ئاوی دەریا ئەگەر گۆڕدرا بە شتێکی پاک، ئەوا لەسەر پاکی خۆی ماوەتەوە، یاخود ئەگەر گۆڕدرا بە ماسی کە تێیدا مردبێت ئەوا هەر پاکە.