پرسیار: من لەخەو هەستام بینیم تووشی مەزی بووم، منیش خۆم شۆرد بەڵام نییەتی لابردنی مەزیم نەهێنا، دوای خۆشۆردن دەست نوێژیم گرت، ئایا نییەت مەرجە بۆ لادانی مەزی؟
وەڵام: زانایان دەلێن لادانی پیسای یان شۆردنی لاشە نەک خۆشۆردنی لەشگرانی، یان شۆردنی جل و بەرگ پێویستی بە نییەت نییە.
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن کە خاوێن کردن لە پیسایی پێویستی بە نییەت نییە، نییەت مەرج نییە بۆ لادانی پیسای، شوێنی پیس پاک دەکرێت و دەشۆردرێت بێ نییەت). الموسوعة الفقهية (29/95).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەخێر نییەت مەرج نییە بۆ لادانی پیسای، چونکە عیبادەتێک نییە فەرمانی پێ کراو بێت، بەڵکو شتێکی بە بێزە فەرمان بە لادانی کراوە ، ئەگەر لاچوو شوێنەکە پاک بووە). فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٧٧).
سەبارەت بە مەزی پیسە و تەنها لادانی مەزی و دەست نوێژ گرتنەوە واجب دەبێت نەک خۆشۆردن، و نییەت بۆ لادانی مەزی پێویست ناکات.