پرسیار: ئێمە نوێژمان کرد بە جەماعەت، کەسێك پێش نوێژی بۆمان کرد دوای تەواو بوون لەنوێژ بینیمان ئەوەی پێش نوێژی کردووە پانتۆلی دڕابوو، دڕانەکە سەرووی ئەژنۆ بوو، ئایا نوێژمان دروستە بیکەینەوە یان نە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە دەرکەوتنی عەورەت دەڵێن:
یەکەم: ئەگەر عەورەتی خۆی بەدیار بخات لە ناو نوێژ بە ئەنقەست، چ عەورەت زۆر بەدیار بخات یان کەم، و کاتەکەش زۆر بێت یان کەم نوێژی بەتالە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
دووەم: ئەگەر عەورەتی بەدیار کەوت بێ ویستی کەسەکە، ئەگەر کەم بوو نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە.
سێیەم: ئەگەر عەورەتی بە دیار کەوت بێ ویستی کەسەکە و زۆر بوو یان کات زۆر بوو وتە ھەیە دەڵێت نوێژی بەتالە، و وتەش ھەیە دەڵێت نوێژی دروستە.
ئەم حالەتە نوێژتان دروستە، پێویست ناکات نوێژ دووبارە بکەنەوە، چونکە دڕانەکە کەم بووە و لە پێشەوە بووە، واللە أعلم.