پرسیار: حوکمی چوونە لای فالچی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک بچێتە لای فالچی تووشی کوفر بووە پەنا بەخوا، بەڵگە:
روى مسلم في صحيحه، عن بعض أزواج النبي صلى الله عليه وسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (من أتى عرَّافاً فسأله عن شيء، لم تقبل له صلاة أربعين يوماً). أخرجە مسلم (٢٢٣٠).
واتە: موسلیم ڕیوایەتی کردووە لە یەکێ لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی: (ھەر کەسێ بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک و پرسیاری لێ بکات لەبارەی ھەر شتێکەوە، ئەوا ھیچ نوێژێکی لێ وەرناگیرێت تا چل ڕۆژ).
وعن أبي هريرة رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (من أتى كاهناً فصدقه بما يقول، فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم). أخرجە أبو داود (٣٩٠٤)،وأحمد (٢/٤٠٨، ٤٧٦)، وصححە الألباني في "إرواء الغلیل" في الصحیحة (٣٣٨٧).
واتە: لە ئەبو ھوڕەیڕەوه دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ھەر کەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک و بەڕاستی دابنێت لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کافر بووە بەوەی دابەزیووە بۆ محمد درود و سەلامی خوای لێ بێت).
وللأربعة، والحاكم وقال: صحيح على شرطهما، عن أبي هريرة من أتى عرافاً أو كاهناً فصدقه بما يقول، فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم". أخرجە أحمد (٢/٤٢٩ رقم ٩٥٣٦)، والترمذي (١٣٥)، وابن ماجە (٦٣٩)، والنسائي في "الکبری" (٩٠١٧)، والبیهقي (٨/١٣٥)، والحاکم (١/٨) وبعضهم عندە حدیث بنحوە.
واتە: لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ھەر کەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک یان عەڕافێک و بەڕاستی دابنێت لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کافر بووە بەوەی دابەزیووە بۆ محمد درود و سەلامی خوای لێ بێت).
پرسیار کردن لە عەڕاف دابەش دەکرێت بۆ چەند بەشێک:
یەکەم: تەنھا پرسیاری لێ دەکات، ئەمەیان حەڕامە، چونکە سزا نییە ئیلا لەسەر کردەوەی حەڕام نەبێت.
دووەم: پرسیاری لێ دەکات و بەڕاستی دادەنێت، ئەمەیان کوفرە، چونکە بەڕاست دانانە لەسەر عیلمی غەیب و بەدرۆ خستنەوەی قورئانە، بەجۆرێک خوای گەورە دەفەرمووێت: (قل لا یعلم من في السموات والأرض الغيب إلا الله) [النمل: ٦٥].
سێیەم: پرسیاری لێ دەکات بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە ئایا ڕاستگۆیە یان درۆزنە، نەک بۆ ئەوەی وتەی وەربگرێت، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و داخلی فەرموودەکە نابێت.
چوارەم: پرسیاری لێ دەکات بۆ ئەوەی لاوازی و درۆی بەدیار بخات، تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی درۆ و لاوازییەکەی ڕوون بکاتەوە، ئەمە داواکراوە و دەکرێت بڵێی واجبە، پووچ کردنی وتەی کاھن گومانی تێدا نییە شتێکی داواکراوە.
صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دەچێتە لای کاھن یان عەڕاف و بەڕاستی دادەنێت لە ئیسلام دەرنەچووە، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت حەدی بۆ داناوە کە چل ڕۆژ نوێژی قبول نییە، ئەوەی دەچێتە لای کاھن ئەگەر حوکمی کوفری گەورەی بەسەر بدەیت ئەوا ھەڵگەڕاوەتەوە لە دین و ھەرگیز نوێژی قبول نابێت ھەتا دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئیسلام، ھەندێک له ئەھلی عیلم دەڵێن: بەڵگە وتەی: "فصدقە، لم تقبل لە صلاة أربعين يوما"، لەسەر وتەی: "کفر بما أنزل علی محمد صلی اللە علیە وسلم"، کوفری بچووکە نەک کوفری گەورە بێت و لە دین دەربچێت، ئەمە وتەی یەکەمە و وتەی ڕاستە، ئەمە جمعە لەنێوان بەڵگەکان، وتەی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت: "من أتی عرافا فسألە عن شيء فصدقه، لم تقبل له صلاة أربعين يوما"، بەڵگەیە لە ئیسلام دەرنەچووە، فەرموودەی تر وتەی: "من أتی عرافا فسألە عن شيء فصدقه، فقد کفر بما أنزل علی محمد صلی اللە علیە وسلم"، بەڵگەیە لەسەر کوفر، زانیمان ئەم کوفرە کوفری بچووکە، کوفری گەورە نییە و لەدین دەرناچێت، ئەمە یەکێکه لە وتەکانە سەبارەت بەو کەسەی دەچێتە لای عەڕڕاف و بەڕاستی دادەنێت.
وتەی دووەم: وەستاون لەسەر ئەم بابەتە، نە دەڵێن کوفری گەورەیە و نەدەڵێن کوفری بچووکە، بەڵکو دەڵێن: چوونە لای کاھن و بەڕاست دانانیان کوفرە بەخوا، بێ دەنگ دەبن لەم بابەتە.
وتەی سێیەم: بەڕاست دانانی کاھن کوفرە بەخوا به کوفری گەورە، ئەم وتەیە جێگای تێڕوانینە لە دوو ڕووەوە:
ڕووی یەکەم: باسمان کرد وتەی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت: "لم تقبل لە صلاة أربعين يوما"، بەڵگەیە کافر نەبوە بە کوفری گەورە، ئەگەر کافر ببوایا ئەم حەددەی بۆ دیار نەدەکرد بۆ قبول نەبوونی نوێژ بۆ ماوەیەکی کاتی.
ڕووی دووەم: بەڕاست دانانی کاھن شوبھەی تێدایە له بانگەشەی عیلمی غەیب یان بەڕاست دانانی ئەو کەسەی بانگەشەی عیلمی غەیب دەکات كه ئەمە کوفرە بە خوا و کوفری گەورەیە، بەڵام کاھن ئەوەی بانگەشەی غەیب دەکات لە شتێک ڕاست دەکات بە ھۆی ڕێگای مسترق السمع، کەواتە خەبەرەکە لە ڕێگای جنەوەیە، جن نقلی دەکەن لەوەی گوێیان لێ بوە لە ئاسمانەکان، ئەمە شوبھەیە.
ئەوەی دێتە لای کاھن و دەڵێت: من بەڕاستی دادەنێم لەوە خەبەرە غەیبی یە، چونکە زانستی وەرگرتووە لە ئاسمانەوە لە ڕێگای جنەوە، ئەم شوبھەیە ڕێگری ئەوە دەکات بەڕاست دانانی کاھن کافر بکەیت بە کوفری گەورە.
وتەی ڕاست و دیار ئەوەیە کوفرەکە کوفری بچووکە نەک کوفری گەورە لەبەر فەرموودەکان). التمھید لاپەڕە ٣٠٧-٣٠٩.