پرسیار: ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە: (لَوْلاَ بَنُو إِسْرَائِيلَ لَمْ يَخْنَزِ اللَّحْمُ)؟
وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: (لَوْلاَ بَنُو إِسْرَائِيلَ لَمْ يَخْنَزِ اللَّحْمُ). رواه البخاري (٣٣٣٠) ، ومسلم (١٤٧٠).
واتە: لە ئەبو هوڕەیرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر نەوەی ئیسرائیل نەبوایا گۆشت بۆگەن نەدەبوو).
زانایان دەڵێن فەرموودەکە صحیحە و هیچ کێشەی تێدا نییە، مانای فەرموودەکە ئەوەیە قەدەری خوای گەورە وابوو گۆشت تێک بچێت و بۆگەن بێت بەهۆی سەرپێچی نەوەی ئیسرائیل.
خوای گەورە نیعمەتی لەگەڵ نەوەی ئیسرئیل کرد بە دابەزاندنی خواردن بۆیان هەموو ڕۆژێک بەگوێرەی پێویستیان، فەرمان پێیان کرا هەلی نەگرن و خەزنی مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی پێویستی خۆیان ببەن، ئەوان سەرپێچییان کرد و خەزنیان کرد، لەو کاتەوە گۆشت خێرا بۆگەن دەبێت و تێک دەچێت کە پێش نەوەی ئیسرائیل گۆشت تێک نەدەچوو ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش بوایا.
کەواتە پێش نەوەی ئیسرائیل گۆشت بۆگەن نەدەبوو و تێک نەدەچوو، کاتێک نەوەی ئیسرائیل سەرپێچییان کرد خوای گەورە ئەوان و ئەوانی دواتریش سزادا بەوە گۆشت بۆگەن بێت.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن: نەوەی ئیسرائیل کاتێک خوای گەورە "المن و السلوی" بۆ دابەزاندن نەهی لەوانی کرد خەزنی بکەن، ئەوانیش خەزنیان کرد، گۆشت تێکچوو و بۆگەن بوو، ئەم بۆگەن بوونە بەردەوام بوو تا ئێستا، واللە ٲعلم). شرح صحيح مسلم (١٠/٥٩).
هەندێک زانای تر دەڵێن مانای فەرموودەکە ئاوایە گۆشت تێکچوون و بۆگەن بوون پێشتریش هەبوو، بەڵام خەڵک گۆشتیان خەزن نەدەکرد بۆیە نەیان دەزانی تێکدەچێت یان نە، کاتێک نەوەی ئیسرائیل گۆشتیان خەزن کرد ئەم عیلەتەیان زانی.
هەندێک زانای تر بۆ دەڵێن گۆشت تێکدەچوو و بۆگەن دەبوو دوای ماوەیەک وەک میوە، بەڵام تاوانی نەوەی ئیسرائیل بووە هۆی ئەوە خێرا تێکبچێت و بۆگەن بێت