سەردێری پرسیار:مانای ئەم فەرموودەیە چییە و فەرموودەکە صحیحە: (وَلَوْلاَ حَوَّاءُ لَمْ تَخُنْ أُنْثَى زَوْجَهَا)؟

بەرواری دانان :2021-10-15 کۆدی پرسیار:2449

پرسیار:

پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە و فەرموودەکە صحیحە: (وَلَوْلاَ حَوَّاءُ لَمْ تَخُنْ أُنْثَى زَوْجَهَا)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام:عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: (وَلَوْلاَ حَوَّاءُ لَمْ تَخُنْ أُنْثَى زَوْجَهَا).  رواه البخاري (٣٣٣٠) ، ومسلم (١٤٧٠).

واتە: لە ئەبو هوڕەیرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر حەوا نەبوایا هەرگیز مێینە خیانەتی لە پیاوەکەی نەدەکرد).

خیانەت لێرە مەبەست پێی فاحیشە نییە، بەڵکو ئەوەیە حەوا هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئادەم لە دارەکە بخوات، حەوا هانی دا و بۆی ڕازاندووتەوە، بۆیە ئەمە بە خیانەت وەسف کراوە.

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: " لَمَّا أَكَلَ آدَمُ مِنَ الشَّجَرَةِ الَّتِي نُهِيَ عَنْهَا، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: مَا حَمَلَكَ عَلَى أَنْ عَصَيْتَنِي؟

قَالَ: رَبِّ زَيَّنَتْ لِي حَوَّاءُ.

قَالَ: فَإِنِّي أَعْقَبْتُهَا أَنْ لَا تَحْمِلَ إِلَّا كَرْهًا وَلَا تَضَعَ إِلَّا كَرْهًا وَدَمَيْتُهَا فِي الشَّهْرِ مَرَّتَيْنِ.

فَلَمَّا سَمِعَتْ حَوَّاءُ ذَلِكَ رَنَّتْ فَقَالَ لَهَا: عَلَيْكِ الرَّنَّةُ وَعَلَى بَنَاتِكِ " رواه الحاكم في "المستدرك" (2/381)، وقال: " هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحُ الْإِسْنَادِ "، ووافقه الذهبي، وصحح إسناده الحافظ ابن حجر في " فتح الباري" (1/400).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: لَمْ تَخُنَّ أُنْثَى زَوْجَهَا": ئاماژەیە بۆ ئەوە حەوا خواردن لە دارەکەی بۆ ئادەم ڕازاندۆتەوە و هانی داوە تا تووشی خواردنی بوو، لەبەر ئەوە حەوا دایکی هەموو کچەکانی ئادەمە چوواندوومانە بە لەدایک بوون، دوور نییە ئافرەت سەلامەت بێت لە خیانەت کردن لە پیاوەکەی بە وتە و کردەوە.

لێرە مەبەست لە خیانەت فاحیشە نییە هەرگیز، کاتێک ئارەزووی بۆ خواردن چوو و بۆ ئادەمی ڕازاندەوە ئەمە بە خیانەت ژمێردرا.

سەبارەت بە ئافرەتانی تر خیانەتی هەر یەکەیان بەگوێرەی ئەوەیە کە دەیکەن و ڕوودەدات.

فەرموودەکە ئاماژەیە بۆ دڵ دانەوەی پیاوەکان لەوەی لە ئافرەتەکانیان ڕوودەدات، لەبەر ئەوە دایکیان تووشی ئەمە بووە و ئەوە سروشتیانە). فتح الباري  (٦/٣٦٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام