سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر مردوو دوای شووشتن پیسایی لە دواوەی دەربچێت دەبێت جارێکی بشۆردرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:245

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر مردوو دوای شووشتن پیسایی لە دواوەی دەربچێت دەبێت جارێکی بشۆردرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر مردوو دوای شووشتن شتکێی لە دواوە یان پێشەوە دەرچوو واجبە نییە جارێکی تر بیشۆیتەوە ، بەلکو تەنھا شوێنی میز یان پیسایی دەشۆیت و لای دەدەیت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر شتێک دەرچوو لە یەکێک لە عەورەتەکانی مردوو دوای شووشتن و پێش کفن کردن ، ئەوە واجبە ئەو پیساییە لابدەیت و شوێنەکە بشۆیت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان ، بۆ دووبارە کردنەوەی شووشتن سێ وتە ھەیە وتەی ڕاست ئەوەیە ھیچی لەسەر نییە ، .... )) المجموع ج١ لاپەڕە ١٣٨

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمەیان وتەی ثوری و مالک و ئەبو حەنیفەیە ، چونکە دەرچوونی پیسایی لە زیندوو دوای خۆ شووشتنی غوسلی بەتال ناکات ، مردووش بە ھەمان شێوە . )) "المغني" (1/168) .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( ئەگەر مردوو شتێکی لێ دەرچوو و لە شوێنی شووشتن بوو ، حەنەفی و مالکی و بێجگە لە ئەشھەب و وە ئەوە وتەی ڕاستە لای شافعییەکانیش و ئەبو خطابی حەنابلەش ئەمەی ھەلبژاردووە کە شووشتن دووبارە ناکرێتەوە ، بەلکو تەنھا ئەو شوێنە دەشۆردرێت ، ھەروەھا ثوریش بۆ ئەمە چووە . )) "الموسوعة الفقهية" ( 13/53 )

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم وتەیە کە دەلێت شووشتن دووبارە ناکەیتەوە و تەنھا پیسایی لابدەیت بەسە ئەمەیان نزیکترە لە حەق . )) "شرح الكافي " .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام