پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر میزی مناڵی شیر خۆر؟
وەڵام: زانایان بۆ ئەوە چوون میزی کوڕ دەپڕژێنرێت و میزی کچ دەشۆردرێت، کە ئەمەش وتەی شافعی و ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- عن علي رضي الله عنه أن رسول الله (ﷺ) قال في الرضيع: (ينضح بول الغلام، ويغسل بول الجارية). أخرجە أبو داود (٣٧٨)، والترمذي (٥٠٩/٢)، ابن ماجة (٥٢٥)، وأحمد.
قەتادە دەفەرمووێت: (ئەمەیان باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر خواردنی نەخواردبێت، ئەگەر خواردنی خواردبێت میزی هەردووکیان دەشۆردرێت).
عن أَبِي السَّمْحِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْجَارِيَةِ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلامِ) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ، وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ.
وتە: ئەبو سەمح خوا لێی ڕازت بێت فەرمووی: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (میزی کچ بەر لەوەی نانە خۆرە ببێ ئەگەر بەر شتێ کەوت دەبێ بشۆردرێ، وە میزی کوڕ بەر لەوەی نانە خۆرە ببێ ئاوی لێ دەپڕژێندرێ).
جیاوازی خستنە نێوان میزی کوڕ و کچ لە محاسنی شەریعەت و تەواوی حیکمەت و سوودە.
جیاوازی نێوان مناڵی كوڕ و کچ لە سێ ڕووەوەیە:
یەکەمیان: زۆری ھەڵگرتنی مناڵی کوڕ لە لایەن ژن و پیاوەوە، ئەگەر بڵێی دەبێت بيشۆیت ئەوە بارگرانی دروست دەبێت.
دووەمیان: میزی کوڕ لە یەک شوێن دانابەزێت، بەڵکو بە شێوەی جیا جیا دادەبەزێت، شۆردنی ھەموو ئەو شوێنەی میزی بەر کەوتووە گران دەبێت، به پێچەوانەی میزی کچ.
سێیەم: میزی کچ پیسترە و بۆنی زیاترە لە میزی کوڕ، ھۆکارەکەی حەڕاڕەتی نێرینە و ڕطوبەی کچە، حەڕاڕەت بۆنی میز خەفیف دەکات. إعلام الموقعین (٢/٥٩).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەھەر حال نزیکترین شت عیلەتی یەکەمە کە قەناعەت بەھەموو ئیماندارێک دەھێنێت ئەویش ئەوەیە ئەمە حوکمی خوا و پێغەمبەرە، دەبێت حیکمەتی تێدابێت بەڵام ئێمە باڵا دەست نیین بەسەر ھەموو حیکمەتەکانی خوای گەورە). فتح ذي الجلال والإكرام (١/٢١٦).
میزی کوڕ و کچی شیره خۆر پیسە، چونکە فەرمان کراوە بە شۆردن و پڕژاندنی، بەڵام میزی کچ پاک دەبێتەوە بە شۆردن، وە میزی کوڕ ئەگەر خواردنی نەخواردبێت پاک دەبێتەوە بە پڕژاندن.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک له ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگی ھەموو زانایان نقل دەکەن لەسەر پیسیێتی میزی مناڵی شیره خۆر، کەس پێچەوانەی ئەمەی نەکردووە مەگەر "داود الظاهري" نەبێت.) شرح صحیح مسلم (٣/١٩٩).