سەردێری پرسیار:بۆچی دروست نییە قاپی زێڕ و زیو بەکاربهێنیت بۆ خواردن؟

بەرواری دانان :2021-10-29 کۆدی پرسیار:2452

پرسیار:

پرسیار: بۆچی دروست نییە قاپی زێڕ و زیو بەکاربهێنیت بۆ خواردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە خواردن و خواردنەوە بخۆیت و بخۆیتەوە لەناو قاپ و قاچاغی زێرو زیو، کە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامیەکەی، بەڵگە:

عَنْ حُذَيْفَةَ بنِ الْيَمَانِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (لا تَشْرَبُوا فِي ءَانِيَةِ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَلا تَأْكُلُوا فِي صِحَافِهِمَا، فَانَّهَا لَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَكُمْ فِي الآخِرَةِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕنەوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (لە قاپ و قاچاغی زێڕ و زیودا مەخۆنەوە، وە لە قاپ و قاچاغی زێڕ و زیودا خواردن مەخۆن، چونکە لە دونیادا بۆ ئەوانە، واتە: بۆ بێ باوەڕانە، وە لە دواڕۆژيشدا بۆ ئێوەیە).

ابن قطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە نابێت موسلمان لەناو قاپی زێڕو زیو بخوات و بخواتەوە). الإقناع في مسائل الإجماع (١/٣٢٦).

لەم فەرموودەیە عیلەتی نەھی کردن لە بەرکاھێنانی زێڕ و زیوی باس کردووە، بەڵام زانایان عیلەتی تریان زیاد کردووە, لەوانە:

- ھۆکارە بۆ خۆ بەگەورە دانان.

- شکاندنی دڵی ھەژارانی تێدایە.

- ئیسراف کردنی تێدایە .

- خۆ چوواندنە بە ئەھلی بەھەشت.

- خۆ چوواندنە بەکافرەکان.

زانایان چەندین عیلەتی تریش باس دەکەن.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت بۆ عیلەتی فەرموودەکە خواش زاناترە ئەوەیە کە: نەفی عبودییەتی رووکەش دەکات، لەبەر ئەوە پێغەمبەر (ﷺ) گوتوویەتی بۆ کافرانە لەدونیا، ئەوان بەشیان نییە لە عبودییەت بۆ بەدەست ھێنانی خۆشی ئاخیرەت، ناگونجێت بۆ بەندەی خوا بەکاری بھێنێت لە دونیا دا، بەڵکو ئەو کەسەی بەکاری دەھێنێت دەرچووە لە بەندایەتی کردنی خوا و ڕازی بووە بە دونیا و پەلەی کردووە بەسەر ئاخیرەت). زاد المعاد (٤/٣٢٢).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان بەکارھێنانی حەریر و قاپی زێڕ و زیويان بە خۆ چوواندن بە کافران داناوە). اقضاء الصراط المستقيم (١/٣٢٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام