سەردێری پرسیار: دروستە قاپی زێڕ و زیو بۆ جگەلەخواردن و خواردنەوە بەکاربهێنیت؟

بەرواری دانان :2021-10-29 کۆدی پرسیار:2454

پرسیار:

پرسیار: دروستە قاپی زێڕ و زیو بۆ جگەلەخواردن و خواردنەوە بەکاربهێنیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن قاپی زێڕ و زیو سێ حالەتە:

یەکەم: بەکارهێنانی بۆ خواردن و خواردنەوە، ئەمەیان حەڕامە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری.

دووەم: بەکارهێنانی بۆ جگە لەخواردن و خواردنەوە، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە، باشتر وایە مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت.

سێیەم: هەلگرتنی قاپی زێڕ و زیو بێ ئەوەی بەکار بهێنیت، ئەمەیان دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە.

کەواتە حالەتی یەکەم زۆر تووندە و هیچ مەجالی تێدا نییە، و حالەتی دووەم سووکترە لە حالەتی یەکەم، و حالەتی سێیەم سووکترە لە هەردووکیان و مەجالی تێدایە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام