پرسیار: ئایا هیچ فەموودە هاتوون لەسەر حەڕامی بۆن بۆ ئافرەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە لەسەر ئافرەت بۆن لەخۆی بدات بۆ چوونە دەرەوە، بەڵام بۆ پیاو ڕێگەپێدراوە بەڵکو سونەتە بۆن لەخۆی بدات، بەڵگە:
ـ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم أنه دەفەرمووێت: (أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ). رواه الإمام أحمد (19212) والنسائي (5126) وحسنه الألباني في صحيح الجامع.
واتە: هەر ئافرەتێک بۆن لەخۆی بدات و بەلای قەومێکدا تێپەڕ بێت بۆ ئەوەی بۆنێ بکەن ئەوە زیناکەرە).
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا شَهِدَتْ إِحْدَاكُنَّ الْمَسْجِدَ فَلَا تَمَسَّ طِيبًا). رواه مسلم (٤٤٣).
واتە: ئەگەر یەکێک لە ئێوەی ئەی ئافرەتینە ئامادەی نوێژ بوون لە مزگەوت بۆن لەخۆتان مەدەن.
جیاوازی نێوان ژن و پیاو ئەوەیە ئافرەت ئەسڵ وایە بۆ حەقی لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خۆی لە ماڵەوە بۆ پیاوەکەی جوان بکات بەجۆرێک فیتنەی لێ نەکەوێتەوە، بەڵام پیاو تێکەڵێ خەڵک دەبێت و دەردەچێت، هەروەها زۆرجار بۆنی لەخۆدانی ئافرەت کاتێک پیاوی بیانی بۆنی دەکات شەهوەتی دەجولێت.
فیتنەی پیاو بۆ ئافرەت گەورەترە لە فیتنەی ئافرەت
بۆ پیاو، پیاو ئەگەر پەیوەست بوو بە ئافرەتێکەوە هەوڵی بەدەست هێنانی دەدات، ئەگەر ئافرەتیش بزانێت پیاوێک شتێکی لەدڵە بەرامبەری زۆرجار شەرم نابێتە ڕێگر بۆ ئافرەت، بۆیە باشتر وایە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و تێکەڵی پیاوی بیانی نەبێت.