پرسیار: حوکمی بەکارهێنانی قاپ و قاچاغی ئەهلی کتاب؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەکارهێنانی قاپ و قاچاغی ئەهلی کتاب ئەم سێ حالەتەیە:
یەکەم: دڵنیایت قاپەکان پیسن، ئەمەیان نابێت بەکاری بهێنیت، ئەگەر هیچی تر دەست نەکەوت و پێویست بوو ئەوکات واجبە بیشۆیت.
دووەم: دڵنیایت قاپەکان پاکن، ئەمەیان بەکاری دەهێنیت و پێویست ناکات بیشۆیت.
سێیەم: بەگومانی لە پیسای و پاکی، ئەمەیان ئەسل وایە پاکە و خواردنیان حەڵالە، خواردنیش لەناو قاپ و قاچاخ بۆ میوان دەهێنرێت.