سەردێری پرسیار:پرسیار: بۆچی خوای گەورە دوعای کافر قبول دەکات کە تووشی شیرک بووە و حەڕامیش دەخوات، بەڵام هی موسلمان قبول ناکات چونکە تەنها حەرامی خواردووە؟

بەرواری دانان :2021-12-06 کۆدی پرسیار:2457

پرسیار:

پرسیار: بۆچی خوای گەورە دوعای کافر قبول دەکات کە تووشی شیرک بووە و حەڕامیش دەخوات، بەڵام هی موسلمان قبول ناکات چونکە تەنها حەرامی خواردووە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: وەڵام لە دوو ڕووەوەیە:

١ـ فەرموودەی: (ثم ذكر الرجل يطيل السفر، أشعث أغبر، يمد يديه إلى السماء يا رب يا رب، ومطعمه حرام، ومشربه حرام، وملبسه حرام، وغذي بالحرام، فأنى يستجاب لذلك). رواە مسلم.

ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ ئەوە دوورە دوعای قبول بێت مادەم حەڕام دەخوات و تەوبە ناکات، بەڵام صریح نییە کە بە هیچ شێوەیەک دوعای قبول نابێت، چونکە (ٲنی) بەڵگەیە لەسەر ئەوە ئەگەر چی شایستەی ئەوەیە دوعای قبول نەبێت بەڵام دەکرێت خوای گەورە قبولیشی بکات بە فەزل و کەرەمی خۆی.

٢ـ زانایان دەلێن خوای گەورە دۆستی ئیماندارانە و ئیمانداری خۆشی دەوێت، بۆیە نایەوێت موسڵمان حەڕام بخوات دوعای قبول ناکات تا بگەڕێتەوە ، بەڵام کافر بە پێچەوانەوە دوعای قبول دەکات کەچی کوفری کردووە و حەڕامیش دەخوات بۆ ئەوەی زیاتر ڕایبکێشیت هەستی پێی نەکات و سزای تووندتر بێت.

هەروەها زانایان دەلێن قبول نەبوونی دوعا یەکسەر مەرج نییە دوعاکە قبول نەبوو بێت، چونکە دوعای موسڵمان یان یەکسەر قبول دەبێت یان بەبەر بەلایەک دەکەوێت واتە بەلای پێ لادەچێت بەسەبەب دوعا یان بۆ قیامەت سوودی لێ دەبینێت، هەروەک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَدْعُو بِدَعْوَةٍ لَيْسَ فِيهَا إِثْمٌ وَلَا قَطِيعَةُ رَحِمٍ إِلَّا أَعْطَاهُ اللَّهُ بِهَا إِحْدَى ثَلَاثٍ: إِمَّا أَنْ تُعَجَّلَ لَهُ دَعْوَتُهُ ، وَإِمَّا أَنْ يَدَّخِرَهَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ، وَإِمَّا أَنْ يَصْرِفَ عَنْهُ مِنْ السُّوءِ مِثْلَهَا ) أخرجه أحمد (١٠٧٤٩) وصححه الألباني في "مشكاة المصابيح".

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام