پرسیار: ئایا ئەبو تالب دووڕوو بووە، لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە السلام دەفەرمووێت: (لو لا أنا لکان في الدرك الأسفل من النار)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەڵگەن هاتوون کە دووڕووەکان لە چینی ژێرەوەی دۆزەخ دان، لەوانە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا) {النساء:١٤٥}
بەڵام لەگەڵ ئەمەش مانای ئەوە هەلناگرێت ئەم شوێنە تایبەت بە دووڕووەکان و کەسی تر ناچێتە ئەم شوێنە، یان مانای ئەوە هەلناگرێت کەس سزای تووندتر نییە لە سزای دووڕووەکان، خوای گەورە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە فیرعەون و دار و دەستەکەی تووندترین سزا بۆیان هەیە، و شەیتان هۆکاری گومڕاکردنی خەڵکە تووندترین سزا بۆی هەیە و ناکرێت سزای دووڕووەکان لە هی شەیتان زیاتر بێت.
نەخێر ئەبو تالب دووڕوو نەبووە و چینی ژێرەوەی دۆزەخ تایبەت نییە بە دووڕووەکان، واللە أعلم.