سەردێری پرسیار:حوکمی مردوو شووشتن چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:246

پرسیار:

پرسیار // حوکمی مردوو شووشتن چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن مردوو شووشتن واجبە " فرض الکفایە " ، ھەندێک پێی ھەستن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت ، وە ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن کە واجبە ، لەوانە ئیمام النووی لە مجموع ج٥ لاپەڕە ١٢٨ ئیجماع نقل دەکات کە واجبە ، بەلام ئیمام مالک بۆ ئەوە چووە کە سونەتە کە گومانی تێدا نییە وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مردوو شووشتن و کفن کردن فرض الکفایەیە نەک فرض العین بێت ، ڕووی کردنە بەلگە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی بە ھەموو خەلک نەکردووە کە بیشۆن ، .....

مەرجە ئەوەی مردوو دەشوات مکلف بێت ، واتە عاقل و باڵغ بێت ، بەلگە چونکە فەرمان کردنی پێغەمبەر بۆ شووشتنی مردوو واجبە ، وە واجب کردنی شتێک لەسەر ئەو کەسانەیە کە بالغ بووینە ، چونکە ئەوەی باڵغ نەبووبێت قەلەمی لەسەر نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٥ لاپەڕە ٤٠١

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام