پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی نیشانەکانی باشی خاتمە بکەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە حسن الخاتمە دەڵێن چەند نیشانەی هەیە، لەوانە:
ـ تەوبە دەکات و کردەوەی باش ئەنجام دەدات و لەسەر شتێک نامرێت تاوان و سەرپێچی بێت، بەڵکو لەسەر کردەوەی باش دەمرێت.
ـ مژدەدان کاتی مردن کە شایستەی ڕێز و کەڕامەتە، ئەم مژدەیە کاریگەری لەسەر ڕوخساری بەدیار دەکەوێت کە زەردەخەنەی دەبێت.
ـ شایەتوومان هێنان کاتی سەرەمەرگ.
ـ عەرەق کردنی نێوچاوان کاتی سەرەمەرگ.
ـ مردن لە شەوی هەینی یان ڕۆژەکەی.
ـ مردن لەڕێگەی خوا، واتە جیهاد کردن لەڕێگەی خوا.
ـ مردن بە تاعون.
ـ مردن بە دەردێک لە زگ.
ـ مردن بەهۆی خنکان و ژێر شت کەوت یان شت بەسەری بەربوونەوە.
ـ مردنی ئافرەت بەهۆی مناڵ بوونەوە.
ـ مردن بەهۆی سووتان.
ـ مردن بەهۆ یبەرگری کردن لە دین یان ماڵ یان نەفس.