پرسیار: ئایا ئەگەر باوک کافربێت مناڵ بو کێ دەکەوێت؟ بک دایک یان باوک دەبێت کە دایک ئیمانداربێت؟
وەڵام: سەرەتا هەموو زانایان یەک دەنگن حەڕامە ئافرەتی ئیماندار شوو بە پیاوی کافر بکات، بەڵگە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ) [البقرة: 221].
ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن عەقدی نیکاحی پیاوی کافر باطلە بەسەر ئافرەتی ئیماندار). (الأوسط) (9/305).
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسڵمانان یەک دەنگن کافر میرات وەرناگرێت لە موسڵمان، و دروست نییە کافر ئافرەتی موسڵمان مارە بکات). (مجموع الفتاوى) (32/36).
سەبارەت بە مناڵ بۆ باشترینیانە لە دین، و مناڵیش حوکمی ئیسلامی بەسەر دەدرێت، کەواتە دایک لەپێشترە بۆ دایەنگە مادەم باوکی کافرە، چونکە مەرجی دایەنگە ئیسلامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.