سەردێری پرسیار:دەکرێت بەکورتی وەسفی حۆری بەهەشت بکەن؟

بەرواری دانان :2022-01-18 کۆدی پرسیار:2465

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بەکورتی وەسفی حۆری بەهەشت بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەسفی حۆریەکانی بەهەشت:

- چاویان گەورەیە و ڕەشایی چاویان زۆر تۆخە و زیاترە لە سپیایی، چاوەکان لە جوانی لە لوتکەدان سەرنجی مرۆڤ بۆی لای خۆی ڕادەکێشێت.

- وەک مرواری وان کە ڕەنگیان سپی و سافە و جوانە، پارێزراون لە چاو و هەوا و خۆر، کە جوانترین شێوەیان هەیە و بێ کەم و کوڕین، هەروەها وەسف کراون بەوە وەک یاقوت وان بۆ سافی و وەک مەرجان وان بۆ سپییاتی.

- زۆر خۆشەویستن لای هاوسەرەکانیان، و زۆر هاوسەرەکانیان خۆش دەوێت و چاو بۆ هیچ پیاوی تر هەلنابڕن.

- تەمەنیان سی و سێ ساڵە و هەمیشە کچن و سینگیان دیارە و ڕێک و سەرنج ڕاکێشە.

- پاکن لە حەیز و نیفاس و میز و پیسایی و هەموو شتێکی پیس و قێزەون، هەروەها ناخیان وەک ڕووکەشیان پاکن لە ڕق و کینە و حەسوودی، ئەوەی ڕەوشتی باش بێت تێیدا کۆبۆتەوە و ئەوەی خراپ بێت لێی دوورن.

- گەش و ڕۆناکن، بەجۆرێک ئەگەر یەکێکیان بێتە سەر زەوی نێوان ئاسمان و زەوی ڕۆناک دەکاتەوە، و بۆنەکەی خۆشترە لە دونیا و ئەوەی لە دونیادایە.

- حەفتا جلی لەبەر لەژێر ئەو هەموو جلە مۆخی ئێسکی بەدیار دەکەوێت لەبەر ڕووناکی و درەوشاوەیی و جوانی لاشەی.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی دیار بێت بۆ من ئافرەتی دونیا باشترن جوانترن لە حۆری بەهەشت). فتاوی نور علی الدرب (شریط رقم ٢٨٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام