پرسیار: کەسێک کەسێک دەیەوێت سەفەر بکات و مەسح چۆن دەکات ئەگەر لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی مەسحی کردبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک مەسح بکات و سەفەر بکات لەم سێ حالەتە زیاتر نییە:
یەکەم: کەسێک گۆریەی لەپێ کردووە و تووشی بێ دەست نوێژی بووە هێشتا سەفەری نەکردووە، مەسحی لەسەفر کرد، ئەوە مەسحی سەفەر دەکات کە سێ شەو و ڕۆژە کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە.
دووەم: کەسێک گۆریەی لەپێ کردووە و تووشی بێ دەست نوێژی نەبووە و سەفەری کرد، پاشان لە سەفەر تووشی بێ دەست نوێژی بوو و مەسحی کرد لەسەفەر، ئەمەیان مەسحی سەفەر دەکات بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
سێیەم: کەسێک گۆریەی لەپێ کردووە و تووشی بێ دەست نوێژی بوو و مەسحی کرد هێشتا سەفەری نەکردووە، پاشان سەفەر کرد پێش ئەوەی شەو و ڕۆژێک تەواو بکات، ئەمەیان مەسحی مسافر دەکات لەسەر وتەی حەنەفی و ئەحمەد و ابن حزم و ابن عثیمین.