پرسیار: حوکمی عەقیقە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە عەقیقە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون عەقیقە واجبە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتێکی جەخت لێکراوە، کە ئەمە وتەی ڕاستە.
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن: (عقیقە سونەتە بۆ کوڕ دوو مەڕ سەر دەبڕیت وە بۆ کچ یەک مەڕ سەر دەبڕیت، ڕۆژی حەوتەم ئاژەڵ سەر دەبڕیت، ئەگەر دوای بخەی دوای ڕۆژی حەوتەم دروستە بۆ ھەر کاتێک تاوانبار نابیت بۆ دواخستنی وە باشتر وایە دەست پێشخەری تیا بکەی). فتاوى اللجنة الدائمة (11/439).