پرسیار: ئایا عەقیقە بۆ منداڵ بەپارە دەکرێت واتە بەرامبەر نرخی حەیوانێک پارەکە ببەخشرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئاژەڵ سەر بڕین باشترە بۆ عەقیقە، بۆ کوڕ دوو مەڕ یان بزن، و بۆ کچ یەک مەڕ یان یەک بزن، ماڵ بەخشێن یان پارە بەخشین لە بڕی عەقیڤە بە عەقیقە ناشێت و لەسەری لانەچووە.
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن: (پارە دان بۆ عەقیقە بە عەقیقە ناشێت). فتاوی اللجنة الدائمة (11/449).
دەبێت عەقیقە دووبارە بکاتەوە و ئاژەڵ سەرببڕێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.