سەردێری پرسیار:پرسیار ئایا دروستە مردوو لەناو گۆڕ دەربھێنی ؟ ئایا دروستە کافر لەناو گۆڕستانی موسلمان دەربھێنی ببەیتە شوێنێکی تر ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:247

پرسیار:

پرسیار // پرسیار ئایا دروستە مردوو لەناو گۆڕ دەربھێنی ؟ ئایا دروستە کافر لەناو گۆڕستانی موسلمان دەربھێنی ببەیتە شوێنێکی تر ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت گۆڕ دەربھێنرێت بەلکو دەبێت وازی لێ بھێنرێ ھەتا دەبێت بە خۆڵ ، نابێت ئێسکەکانی مردوو دەربھێنرێ و بۆ ئەوەی مردووی تر لەو شوێنە بنێژی .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئێسکەکانی مردوو دەرھێنران پێم خۆشترە جارێکی تر بنێژنەوە . )) "الأم" (1/316) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر دڵنیا بوویت مردوو بووە بە خۆل و ئیسکەکانی پووکاینەوە ، دروستە گۆڕەکە ھەل بکەنرێت و مردووی تر لەو شوێنە بنێژن ، ئەگەر گومانیان ھەبوو لەوە ئایا بۆتە خۆل و پووکایتەوە یان نە ، دەگەڕێنەوە بۆ کەسانی شارەزا لەم بوارەدا ئەگەر ھەلکەندرا و ئسێک بەدیار کەوتن ئەوا دەفن دەکرێتەوە و شوێنێکی تر ھەلدەکەنرێت بۆ مردوو ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە لەم بابەتە . )) "المغني" (2/194) .

بەلام ئەگەر ھیچ شوێنێک نەبوو بۆ مردوو شاردنەوە ئەوا دەتوانی لەناو گۆڕێکی تر بنێژی ئەگەر چی ھێشتا نە بوو بێت خۆڵ .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە ھەلکەنینی گۆڕ دروست نییە بێ ھۆکاری شەرعی بە یەک دەنگی ھاوەلان .

دروستە گۆڕ ھەلبکەنی ئەگەر مردوو بووبێتە خۆڵ ، لەو کاتە دروستە مردووی تر لەو شوێنە بنێژی ، و وە دروستە کشتوکالی لێ بکەیت و خانووی لەسەر دروست بکەیت و ھەر سوودێکی تری لێ وەربگری بە یەک دەنگی ھاوەلان ، وە ئەگەر زەوییەکە ھی کەسێک بوو بۆی دەگەڕێتەوە ، ئەمەیان ئەگەر مردوو ئاسەواری ئێسکی نەمابوو ، ھاوەلانی ئێمە دەلێن شار بۆ شار جیاوازە و وە زەوی بۆ زەویش جیاوازە ، لەم حالەتە پشت دەبەسترێ بە کەسانی شارەزا لەم بوارە دا . )) المجموع" (5/273) .

ھەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت کافر لە گۆڕستانی موسلمان بنێژرێ و وە موسلمانیش لە گۆڕستانی کافرەکان بنێژرێ ئیلا ئەگەر پێویست بکات .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕام موسلمان بنێژرێ لە گۆڕستانی کافرەکان وە بە پێچەوانەش ئیلا ئەگەر پێویست بکات . )) " الموسوعة الفقهية " ( 21 / 19 ) .

زانایان دەلێن دەبێت مردووی کافر لە گۆڕستانی موسلمان دەربھێندرێت و بگوازرێتەوە بۆ گوڕستانی کافرەکان ئەگەر زیانی لێ نەکەوێتەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام