سەردێری پرسیار:دەکرێت بە کورتی باسی تەکفیری یەکان و سیفەتەکانیان بکەن؟

بەرواری دانان :2022-02-22 کۆدی پرسیار:2471

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی تەکفیری یەکان و سیفەتەکانیان بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەلام: تەکفیر وەسفی کردنی کەسێکە بە کوفر و حوکم دانە بەوەی کە لە ئیسلام دەرچووە.

سیفەتەکانی تەکفری یەکان ئەمانەن:

١ـ باوەڕیان وایە ھیچ ولاتی ئیسلامی نەماوە ھەتا مەککە و مەدینەش، ھەموویان ولاتی کوفرن.

٢ـ کەم عەقلن ھیچ سەنگ بۆ سوود و زیان دانانێن، زۆر لایان زۆر ئاساییە شتێک بکەن زیانی زۆر گەورە بێت.

٣ـ زۆرینەیان ھەرزەکارن و کەس بە تەمەن نین، ھەلخەلەتاون بە ھەندێک گومان.

٤ـ سەنگ بۆ وتەی زانایان دانانێن و بە ترسنۆک و زانای حەیز و نیفاس وەسفیان دەکەن، بەڵکو ھەر کەسێک پێچەوانەیان بێت کافری دەکەن، نموونە: چەندین تەکفیری ئەم سێ زانایانەی ئەم سەردەمیان کافر کردووە ابن باز و ابن عثیمین و ئەلبانی.

٥ـ زۆرینەی خەلک کافر دەکەن بە تایبەتی کاربەدەستەکان، وە جوولەکە و گاور لایان زۆر باشترن لە کاربەدەستەکان.

٦ـ شەڕ دەکەن دژی موسڵمانان و چەک هەلدەگرن و خۆیان دەتەقێننەوە لەناو موسڵمانان، باس و دانشیتنیان باسی کوشتن و جیھاد و  تاغوت و خەڵک کافر کردن و ھەلگەڕانەوەیە لە دین.

٧ـ یەقینیان ھەیە کە شوێن کەوتەیان بۆ بەھەشتن و بە شەھید حساب دەکرێن.

٨ـ ھەندێک حەق بەدەردەخەن بۆ ئەوەی بگەن بە ناھەق، واتە بگەن بە مەرامەکانیان.

٩ـ تێگەیشتنیان زۆر زۆر لاوازە بۆ قورئان و سونەت.

١٠ـ وتەیان زۆر جوانە و شرینە و قسەزانن بەڵام کردەوەیان زۆر زۆر ناشرینە، هەندێکیان نە وتە و نە کردەوەیان جوانە.

١١ـ پشت لە قوتابخانە و کۆلێژ و پیشەی حوکمی دەکەن.

١٢ـ زۆربەی زۆری کار و دانیشتنەکانیان بە نھێنی یە.

١٣ـ پشت لە نوێژی بەکۆمەڵ و جومعە دەکەن، چونکە شارەکە شاری کوفرە و حاکم کافرە و زۆرینەی خەلک کافرن.

عقیلی دەفەرمووێت: (ئیسماعلی بیھسی دراوسێی مزگەوت بوو چل ساڵ، نەبینرا لە نوێژی جومعە و نوێژی بە كۆمەڵ) حاشية تهذيب الكمال (٣/١٠٩).

١٤ـ خەڵک کافر دەکەن لەسەر کردنی تاوانی گەورە.

١٥ـ خەلک تاقی دەکەنەوە بە کاربەدەستەکان و پرسیاریان لێ دەکەن، ئەگەر خەلک کاربەدەستی کافر کرد ئەوا لێی ڕازی دەبن، ئەگەر کافریان نەکرد ئەوا وەسفی دەکەن بە خراپترین وەسف یان کافری دەکەن.

١٦ـ دڵیان ڕەقە و بەتالە لە سۆز و بەزەیی، لەجیاتی دوعای هیدایەت بۆ موسڵمان و کافرەکان بکەن دوعایان لێ دەکەن.

١٧ـ فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە بە ئاشکرا دەکەن نەک نهنێنی.

١٨ـ عیبادەتیان زۆرە لە نوێژ و ڕۆژوو و قورئان خوێندنەوە، وە زیادەڕەوی دەکەن لە دیندا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام