پرسیار: کەسێک خۆی دەشوات بەڵام برینێکی هەیە، دەتوانێ ئەو شوێنە نەشوات؟
وەڵام: زانایان دەلێن ئەوەی دەستی یان هەر ئەندامێكی تری بریندار دەبێت ئەم دوو حالەتانەیە:
یەكەم: ئەگەر داپۆشراو بیت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە.
دووەم: ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە:
١ـ ئەگەر شووشتن زیانی بۆی نەبێت دەبێت بشورێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ.
٢ـ ئەگەر شووشتن زیانی بۆی هەبیت جگە لە مەسح، ئەوە دەبێت مەسح بکات.
٣ـ ئەگەر شوشتن و مەسح زیانی هەبوو بۆی، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات.