پرسیار: ئادابەکانی وەڵام دانەوەی سەلام چین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئادابەکانی وەڵام دانەوەی سەلام دەڵێن:
١ـ دەبێت وەڵام دانەوەی سەلام یەکسەر بێت، نەک ماوەیەک دوای سەلام وەڵامی بدەیتەوە، لەبەر وتەی: (فحيُّوا)، دەلالەت لەسەر ئەوە دەکات یەکسەر وەڵام بدەیتەوە، چونکە یەکسەر وەڵام نەدانەوە نەفی گەرم و گوڕی دەکات.
٢ـ باشتر وایە باشتر و جوانتر و زیاتر وەڵامی سەلام بدەیتەوە، لەبەر ئەوە: (بأحسَنَ منها)، پێش خراوە بەسەر : (أَوْ رُدُّوهَا).
٣ـ جوان وەڵام دانەوەی سەلام بە ژمارە و چۆنیەتی یە، بە ژمارە زیاتر لە سەلامەکەی وەڵام بدەیتەوە بە: عليك السلام ورحمة الله، وە بە چۆنیەتی، ئەگەر بە دەنگی بەرز گوتی: السلام عليك، ئەوە بە دەنگی بەرز یان بەرزتر و ڕەوانتر.
٤ـ واجبە وەڵامی سەلام بدرێتەوە، لەبەر وتەی: (فحيُّوا)، چونکە ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە.