پرسیار: حوکمی إستعاذة بە نهێنی خوێندنەوە و بە دەنگ خوێندنەوەی لە دەرەوەی نوێژ؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بە دەنگ إستعاذة دەخوێنی لە دەرەوەی نوێژ ئەگەر قورئان خوێندنەوەی بە دەنگ بێت، بەڵگە:
- ئەگەر قورئان خوێندنەوە بە دەنگ بێت ئەسڵ وایە پەناگرتنیش وەک قورئان خوێندنەوە بێت، ئەمە باشترە بۆ لادانی وەسواس و فێر بوونی نەزان و بە بیرهێنانەوەی گوێگر.
دووەم: هەندێک بۆ ئەوە چوون بە نهێنی إستعاذة دەخوێنی، بەڵگە:
- بۆ ئەوەی وا گومان نەبردرێت إستعاذة ئایەتێکە لە قورئان.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، چونکە إستعاذة ئایەتێک نییە لە قورئان بە یەک دەنگی هەموو زانایان، هەروەها ئەمە شتێکی زانراوە لای هەموو خەڵک کە ئایەت نییە لە قورئان، کەواتە هیچ زیانی نییە ئەگەر بە دەنگ بخوێنی.