سەردێری پرسیار:حیکمەت لە حەڕامی دەرچوون چییە بەسەر کاربەدەستەکانەوە؟

بەرواری دانان :2022-03-03 کۆدی پرسیار:2478

پرسیار:

پرسیار:حیکمەت لە حەڕامی دەرچوون چییە بەسەر کاربەدەستەکانەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: لە حوزەیفەی کوڕی یەمان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (کاربەدەستانێک دێن کار بە هیدایەت و ڕێنمووی ناکەن و شوێن سونەتی من ناکەون، پیاوانێکی لەگەڵ دایە دڵیان وەک دڵی شەیتانەکانە لەناو لاشەی مرۆڤ)، منیش گوتم: ئێمە چی بکەین ئەی نێردراوی خوا ئەگەر گەیشتین بەمانە؟ فەرمووی: (گوێ بگرە و گوێڕایەڵی بکە ئەگەر لە پشتت بدات و مالیشت بخوات).رواه مسلم (١٨٤٧).

محمد عبدالرحمان الخمیس دەفەرمووێت: (دەقە شەرعی یەکان بەڵگەن لەسەر ئەوە نابێت خروج بکرێت بەسەر ئیمامەکان، ئەمەش لەبەر چەند حیکمەتێک:

١- مەنع کردنی فەساد و فەوزا، چونکە خروج لەسەر ئیمامەکان زیانی زیاترە لە ستەمەکەیان، چونکە ئەمە ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی کوشتن و زۆری فاحیشە.

٢- ئارام گرتن لەسەر ستەمی ئیمامەکان دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان و چەند بەرامبەر بوونی پاداشت، لەبەر ئەوە خوای گەورە ئەوان زاڵ دەکات لەبەر زولمی خەڵکەکە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ٣٠﴾ [الشورى: 30]، خوای گەورە دەفەرمووێت : ﴿وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ١٢٩﴾ [الأنعام: 129]). التوضيحات الجلية على شرح العقيدة الطحاوية (٣/٩٤٩).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر موسڵمانان کوفرێکی ڕوو و ئاشکرایان بینی دروستە دەربچن لەسەر ئیمام، بۆ ئەوەی لایبدەن لەسەر حوکم ئەگەر توانایان ھەبێت، بەڵام ئەگەر توانایان نەبێت نابێت دەربچن، یان ئەگەر دەرچوون لەسەر حاکم ھۆکار بێت بۆ شەڕێکی گەورەتر و زیانی گەورەتر، لەم کاتە بۆیان نییە دەربچن بۆ سەر حاکمی کافر وەک ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی گشتی). الفتاوی (٩/٢٠٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام