سەردێری پرسیار:وێنەی فلیم کارتۆنی مناڵ گەر سەر و چاوی یان ڕوخساری بشێوێنی و دیارنەبێ دروستە هەڵی واسی و نوێژ لەو ژوورە بکەی؟ یان ئەگەر بۆ جوانی بێت؟

بەرواری دانان :2022-03-08 کۆدی پرسیار:2480

پرسیار:

پرسیار: وێنەی فلیم کارتۆنی مناڵ گەر سەر و چاوی یان ڕوخساری بشێوێنی و دیارنەبێ دروستە هەڵی واسی و نوێژ لەو ژوورە بکەی؟ یان ئەگەر بۆ جوانی بێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن نابێت وێنەی ڕوح لەبەر ھەڵواسی لە ماڵەەوە، بەڵگە:

عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ: (قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ سَفَرٍ وَقَدْ سَتَّرْتُ عَلَى بَابِي دُرْنُوكًا فِيهِ الْخَيْلُ ذَوَاتُ الأَجْنِحَةِ، فَأَمَرَنِي فَنَزَعْتُهُ). رواە مسلم (٢١٠٧)، والدُّرْنوك: نوع من الستائر.

واتە: عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەر گەڕاوە، منیش دەرگای مالەوەم داپۆشی بوو بە پارچە قوماشێک وێنەی ئەسپێکی باڵداری لەسەر بوو، فەرمانی بە من کرد لایبدەنم منیش لامدا).

زانایان دەلێن ئەمە بەڵگەیە کە نابێت وێنەی ڕوح لەبەر ھەڵواسی جا وێنەی حەقیقی بێت یان وێنەی خەیالی بێت، چونکە ئەسپ نییە باڵی ھەبێت ئەم وێنەیە خەیالی بووە، وێنەی کارتۆنیش بە ھەمان شێوە وە ئیھانە کردنی وێنەشی تێدایە وێنەی کارتۆنی.

عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا ، قَالَتْ: (كُنْتُ أَلْعَبُ بِالْبَنَاتِ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم ،َ وَكَانَ لِي صَوَاحِبُ يَلْعَبْنَ مَعِي ...الحديث). رواه البخاري (٦١٣٠) ومسلم (٢٤٤٠) . و(البنات) أي : العرائس.

واتە : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (من یاریم بە کچەکان "واتە: بووکۆکەکان"، دەکرد لە لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت، وە من ھاوڕێم ھەبوون یاریان لەگەڵ من دەکرد، ...).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی پێی دەوتێ بووکۆکەی مناڵ کە وێنەی لاشەیە لەسەر شێوەی ئافرەت یان کچ یان کوڕ دابەش دەکرێن بۆ دووبەش:

یەکەم: ھەیە دروستە ھیچ کێشەی تێدا نییە، ئەوەی ئێستا دروست دەکرێ بەجۆرێک وێنەیەکە وەک سێبەر چاو و لووتی نییە، ئەمەیان کێشەی تێدا نییە بۆ دروستی، عائیشە کچی "بووکۆکەی" ھەبوو لەم جۆرە یاری پێ دەکرد.

دووەم: ئەوەی دروست دەکرێ لە پلاستیک لەسەر شێوەی مرۆڤی تەواو، ھەتا لە چاو و لێو و برۆ وەک مرۆڤە و ھەتا ھەندێک جار دەڕوات و دەنگی لێوە دێت، ئەمەیان بۆ دروستی جێگای تێڕوانینە، بەڵام من تووندی ناکەم لەم حاڵەتە، چونکە عائیشە خوا لێی ڕازی بێت یاری دەکرد بە کچ، دەوترێ ئەمە بەڵگەیە بۆ بەرفراوانی کە مەجالی تێدایە بۆ کچ، بەتایبەتی ئەگەر شتێک بێتە دی وەک خۆشی پێ بردنی مناڵ و یاری پێکردنی، لەگەڵ ئەوەش دەلێین: مادەم شتێک ھەبێ تۆ پێویستیت بەم ئەمانە نەبێت، نابێت ڕووت بکەیە شتێک کە گومانی تێدایە لەگەڵ بوونی شتێکی تر کە گومانی تێدا نییە، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دع ما يريبك إلى ما لا يريبك).

بەڵام وێنەی تری وەک ئەسپ و شێر و وێنەی تری ھاوشێوەی ئەمانە ھیچ ڕوویەک نییە بۆ ھێشتنەوەیان، بێ نیازی لە ئەمانە بە بەکارھێنانی ئالەتی تری وەک ئۆتۆمبیل و شتی تری ھاو شێوەی ئەمانە، چونکە مناڵ یاری پێ دەکات وەک یاری کردن بە وێنەی ئاژەڵ، ئەگەر ھیچ ڕێگا نەبوو وەک ئەوەی مرۆڤێک ئەم ئاژەڵانە بە ھەدیە بدات بە کەسێک، ئەوە ئەو کات سەری ئاژەڵەکە دەبڕیت و بێ سەر دەمێنێتەوە ئەو کات ھیچی تێدا نییە و دروستە). لقاء الباب المفتوح (٢٦/٦).

زانایان دەڵێن هێشتنەوە پەیکەر یان شێوەی فلیم کارتۆن بێت:

- ئەگەر ئەم پەیکەرە بۆ بەگەورە دانان بێت ئەمە حەڕامە، وەک هێشتنەوە وێنەی کاربەدەستەکان و زانایان، لەبەر ئەوە زیادەڕەوی (غلو) کردنی تێدایە.

- بۆ یادگاری و جوانی، ئەمەشیان حەڕامە، لەبەر ئەوە فریشتەی ڕەحمەت ناچنە ئەو مالە.

سەبارەت بە نوێژ کردن لەو شوێنە، وتەی ڕاست ئەوەیە نوێژ دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام