مناڵ ئەگەر عەقیقەی بۆ نەکرابێت هەتا دوای چوار مانگ، دواتر مرد، ئایا دەتوانی عەقیقەی بۆ بکەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە عەقیقە بۆ مناڵ بکرێت ئەگەر مردبێت پێش ڕۆژی حەوتەم یان دوای ڕۆژی حەوتەم، کە ئەمە وتەی شافعی و ابن حزم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- عن سلمان بنِ عامرٍ الضَّبيِّ، قال: سمعت رسولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسلَّم يقول: (مع الغلام عقيقة، فأَهْريقوا عنه دَمًا، وأَمِيطوا عنه الأذَى). أخرجه البخاري معلقا بصيغة الجزم (٥٤٧٢)، وأخرجه موصولا: أبو داود (٢٨٣٩)، والترمذي (١٥١٥)، وابن ماجه (٣١٦٤) واللفظ لهم، والنسائي (٤٢١٤)، وأحمد (١٦٢٣٨) باختلاف يسير.
ڕووی کردنە بەڵگە: فەرموودەکە بەڵگەیە عەقیقە بۆ مناڵ دەکرێت بە لەدایک بوونی مناڵ، هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان پێش مردن و پاش مردن و پێش ڕۆژی حەوتەم و پاش ڕۆژی حەوتەم.